پوتن بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی "پشتێنه و رێگه" سه‌ردانی چین ده‌كات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات له مانگی داهاتوو سه‌ردانی چین ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له لووتكه‌ی پشتێنه و رێگا، ده‌شڵێت رووسیا و چین بیرۆكه‌كانمان بۆ دامه‌زراندن و دروستكردنی پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی ئۆراسیا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 20ـی ئه‌یلوولی 2023) ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له مۆسكۆ جه‌ختیكرده‌وه، له مانگی داهاتوو به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی پشتێنه و رێگا، سه‌ردانی چین ده‌كات و له‌گه‌ڵ شی جینگپینگ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكی رووسیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، رووسیا و چین بیرۆكه‌كانیانی بۆ دامه‌زراندن و پێكهێنانی پانتاییه‌كی به‌رفراوانی ئۆراسیا و وه‌ك به‌شێك له ده‌ستپێشخه‌ری پشتێنه و رێگای چینی به‌یه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه.
ده‌ستپێشخه‌ری پشتێنه و رێگا گوزارشت له به‌رنامه و پڕۆژه‌یه‌كی زه‌به‌لاح ده‌كات كه په‌ككین له‌میانه‌وه كار ده‌كات بۆ به‌رفراوانكردنی هه‌ژموونه‌كانی له ناوچه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان و ده‌ستكردن به بونیاتنانی پڕۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری.
چین سه‌باره‌ت به جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا بێلایه‌نی خۆی نیشان داوه، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه دژی سزاكانی رۆژئاوایه دژ به رووسیا، هاوكات هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌نتیك (ناتۆ) و ئه‌مه‌ریكای به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ته‌شقه‌ڵه به رووسیا ده‌كه‌ن.
رۆژی (سێشه‌ممه 19ـی ئه‌یلوولی 2023) نیكۆڵای پاترۆشیڤ یه‌كێك له به‌رپرسانی باڵای رووسیا داوای كرد هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و په‌ككین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "هه‌وڵه‌كانی رۆژئاوا" بۆ گه‌مارۆدانیان زیاتر و پته‌وتر بكرێت.
وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین رۆژی دووشه‌ممه 18ـی ئه‌یلوولی 2023، دوای گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ماڵتا، سه‌ردانی رووسیای كرد و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له‌و وڵاته ده‌مێنێته‌وه.