تاران.. وه‌زیری به‌رگری رووسیا سه‌ردانی پیشانگایه‌كی درۆنی ئێرانی ده‌كات

K24 - هەولێر:
وه‌زیری به‌رگری رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای سزاكان، هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان رووسیا و ئێران گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست.
ئاژانسی ته‌سنیمی نزیك له سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه، سێرگی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری رووسیا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د ره‌زا ئاشتیانی وه‌زیری به‌رگری ئێران، هاریكارییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان مۆسكۆ تارانیان تاووتوێكرد.
شویگۆ له تارانه‌وه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌نگاوی زیاتری كرده‌یی ده‌گرنه‌به‌ر، بۆ سه‌قامگیری زیاتری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ته‌سنیم، هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری ئێران و رووسیا، په‌ره‌پێدانه دیپلۆماسییه‌كانیان و مه‌ترسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان تاووتوێكرد.
شویگۆ دوێنێ ئێواره گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی كۆبووه و دواتر به یاوه‌ری جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران سه‌ردانی پیشانگای فڕۆكه بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كی بالیستی كرد.
له ئێستادا ئێران و رووسیا رووبه‌ڕووی چه‌ندین سزای قورسی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بنه‌وه، شویگۆ له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، سه‌رباری سزاكان، په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و به‌رگرییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و تاران له‌وپه‌ڕی باشیدایه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و رووسیا له ئێستادا زۆر به‌هێزه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌میر ئاشتیانی وه‌زیری به‌رگری ئێران دووپاتیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كات، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و تاران پێش ده‌كه‌ون.
لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە شوباتی ساڵی رابردوو، ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا بەردەوام ئێرانیان بە یارمەتیدانی رووسیا تۆمەتبارکردووە.
بەگوێرەی زانیارییه‌كانی میدیا جیهانییه‌كان، ئێران زیاتر لە 10 جۆر درۆنی هەیە، کە پێكهاتوون له درۆنی چاودێری، هێرش و بۆمبڕێژکراو، تائێستا ژمارەی درۆنە ئێرانییەکان ئاشکرا نەکراوە.
بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمه‌ریکا، ئێران دوو هەزار و 400 درۆنی بۆ رووسیا دابینکردووە، کە ئەوانیش شاهید-136، کاماکازی و موهاجیر-6ـن، رووسیا بۆ مەبەستی هێرشکردنه سه‌ر ئۆکرانیا بەکاریهێناون.