یۆرت پۆستهیومەس: هۆڵه‌ندا كار له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی بواری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

K24 - هەولێر:
هۆڵه‌ندا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له بواری كشتوكاڵدا به‌رهه‌می له بواری چاندن و شیره‌مه‌نیدا ئاستێكی پێشكه‌وتووی هه‌یه و خاوه‌نی ناووبانگ و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رزی بازاڕه‌كانی جیهانه له‌و بواره‌دا و توانیویه‌تی له‌و رێگه‌یه‌وه به‌شێكی پێداویستییه‌كانی بازاڕی جیهانی پڕ بكاته‌وه، هاوكات له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانیشدا چه‌ندین پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌یه و سه‌رمایه‌گوزاری له‌و بواره‌دا ده‌كات. هه‌رێمی كوردستان به لای حكومه‌تی هۆڵه‌نداوه ژینگه‌یه‌كی گونجاو و له‌باری بۆ بواری كشتوكاڵ هه‌یه و ده‌توانرێت وه‌به‌رهێنانی دوولایه‌نه و هاوبه‌ش بۆ سوودی هه‌ردوولا ئه‌نجام بدرێت.
جێگری كونسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا بۆ کاروباری ئابووری لە هەرێمی کوردستان ئاماژه به كار و چالاكییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی گشتی و تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هۆڵه‌ندا و هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاجیاكاندا، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەماهەنگی دانه و خوازیارن به‌تایبه‌تی له گەشەسەندی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان بەشدار بن.
یۆرت پۆستهیومەس، جێگری کونسوڵی گشتی هۆڵەندا بۆ کاروباری ئابووری لە هەرێمی کوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی كوردستان24 جه‌خت ده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری كشتوكاڵدا له ئاستێكی باش دایه و خوازیارن بتوانن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و بتوانن چالاكانه‌تر به‌شداری پڕۆژه‌كانی بواری كشتوكاڵی بكه‌ن.
یۆرت پۆستهیومەس سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به بەشداری هۆڵه‌ندا و پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵی هه‌رێمی كوردستان، چەندین هەوڵیان لەو بوارەدا داوە، به‌تایبه‌تی كه جه‌خت ده‌كاته‌وه لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەماهەنگیدانه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش باس له‌وه ده‌كات، ساڵ و نیوێک بەر لە ئێستا لیژنەیەکی راوێژکاری هاوبەش لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دامەزرا، هۆڵەندا سێ شارەزای خۆی لەو بوارەدا راسپارد تاوەکو لە لیژنەکەدا بەشدار بن، كه بە درێژایی ئەو ماوەیە کاریان لەسەر ئامادەکردنی سیاسەتێک دەکرد بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لە کەرتی کشتوکاڵ سوودیان لێ ببینێت، كه ئەمەش یەکێکە لەو نموونانەی، چۆن هۆڵه‌ندا هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵیدا هەماهەنگ بووه.
پۆستهیومەس روونیده‌كاته‌وه لە بوارەکانی دیکەش هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانیان كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك لەژێر هاوبەشی گشتی و تایبەتدا هۆڵەندا کۆمەکی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، ته‌نانه‌ت وەبەرهێنەری هۆڵەندی له هەرێمی كوردستان وەبەرهێنانیان کردووە، بۆ نموونە لە چاندنی کێڵگەی پەتاتەدا هاوکار بوونه، كه له ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌وتووه ئەو پڕۆژەیە تەواو سەرکەوتوو بووه.
جێگری کونسوڵی گشتی هۆڵەندا بۆ کاروباری ئابووری لە هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه لە هۆڵەندا پەیمانگای نۆلج هەیە و لەگەڵ زانکۆی نۆلج لە هەرێمی کوردستان پێکەوە هەماهەنگن و بیر لە چارەسەرییەکان دەکەنەوە لە کەرتی کشتوکاڵدا.
ئه‌و دیپلۆماتكاره هۆڵه‌ندییه دووپات ده‌كاته‌وه، یەکێک لە گرنگترین شێوازەکانی پێشخستنی پڕۆژه‌كان به‌تایبه‌تی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، کار و بازرگانی پێکەوەییە. هاوكات دڵخۆشی خۆی و تیمی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان نیشان ده‌دا بۆ هێنانی هەشت کۆمپانیای هۆڵه‌ندی بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لەگەڵ خاوەن پشکەکان لە هه‌رێمی كوردستان لە هەماهەنگیدا بن. ده‌شڵێت، دروستبوونی ئەم پەیوەندییە و ئاسانکاریکردن بۆ كۆمپانیا هۆڵه‌ندییه‌كان، به‌شداری له گەشەسەندی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن.
پۆستهیومەس پێی وایه بونیاتنانی كارگه‌ی هه‌مه‌چه‌شن له هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی به‌هاداری له گه‌شه‌سه‌ندنی بواره جیاجیاكان به‌تایبه‌تی بواری كشتوكاڵ ده‌بێت، نه‌خاسمه كه جگه له به‌رهه‌مهێنانی شیره‌مه‌نی، هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ دابینكردن و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه. له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه بونیاتنانی كارگه‌ی هه‌مه‌چه‌شن به‌تایبه‌ت له بواری كشتوكاڵدا، بابەتێکی گشتگیرە و لە ستراتیژییه‌تیان دایه و یەکێکە لە پێشنیازەکانیان لە سیاسەتەکانی لیژنەی راوێژکاری هاوبەش.
هه‌روه‌ها پێی وایه دەبێت زنجیرەی بەهاکانیان له هه‌رێمی كوردستان پەرە پێ بدەن، به‌و مانایه‌ی تەنیا ئامانجیان وەبەرهێنان نییە، بەڵکو ئامانج و سەرنجیان لەسەر لۆجیستیک و شێوازی هەڵگرتن و تەواوی پڕۆسەکەیە، كه ئه‌مه‌ش تەنیا سەبارەت بە بەرهەمهێنان و چاندن نییە، بەڵکو سەبارەت بە تەواوی پڕۆسەکەیە و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئەگەر پاڵپشتی لە کارگەیەکی شیرەمەنی بكرێت، ئەوە تەنیا چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ مەڕوماڵات و بەڕێوەبردنی کێڵگەکە نییە، بەڵکو دەبێت سەرنجیش بخرێته سەر چۆنیەتی بنیاتنانی کارگەکە، چونکە کارگەکە هەلی کار بۆ ئەو ناوچەیە دەڕەخسێنێت." بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه ئەمە ئەو شێوازەیە و لە رێگەی بەشداریکردنیان لە پەرەسەندنی زنجیرەییدا، دەتوانن یارمەتی ناوچە گوندنشینەکانی هه‌رێمی كوردستان بدەن تاوەکو زیاتر گەشە بکەن.
پۆستهیومەس ئه‌و خاڵه پاته ده‌كاته‌وه كه دەتوانن گەشەسەندنی زنجیرەیی له هه‌رێمی كوردستان بەکاربهێنن وەک ئەوەی لە بواری پەتاتە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیان داوه، كه پێی وایه دەتوانن ئەوە بکەنە نموونەیەک بۆ خواردن و سەوزەواتەکانی دیکە، بەڵام به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی ئه‌وه ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان نییه کارە لە پێشینەکان دابنێن، به‌ڵكو تەنیا دەتوانن دەرفەتەکان و تواناکان دیاری بکەین.
هەروەها پێی وایه ئەرکی حکومەتە پێکەوە لەگەڵ هەموو کەرتەکانی دیکە بڕیار بدەن لەسەر ئەو شتەی وەبەرهێنانی تێدا ده‌کەن. تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌وان کەسانی شارەزایان هەیە و بەشێوەیەکی گشتی لە بواری خواردن و سەوزەوات ده‌توان هاوکاری هه‌رێمی كوردستان بن. ده‌شڵێت كه له ئێستادا زیاتر سەرنجیان خستووته سه‌ر شیرەمەنی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دەتوانن هەوڵی باشتر له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته بده‌ن.
سه‌باره‌ت به كۆمپانیا هۆڵه‌ندییه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نزیکەی 10 کۆمپانیای هۆڵەندی لە هەرێمی کوردستان له بواری كشتوكاڵدا چالاكانه کار دەکەن. هاوكات نایشارێته‌وه كه مه‌به‌ستیانه کۆمپانیای زیاتری هۆڵەندی لە کوردستان ببینن. روونیشی ده‌كاته‌وه، نزیکەی 30 کۆمپانیا خۆیان لە هەرێمی کوردستان تۆمار کردووە، بەڵام لە بوارە جیاوازەکاندا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به کەرتی کشتوکاڵ تەنیا نزیکەی 10 کۆمپانیا لەو بوارەدا کار دەکەن.
جێگری کونسوڵی گشتی هۆڵەندا بۆ کاروباری ئابووری لە هەرێمی کوردستان پێی وایه ئاسان نییه گریمانه‌ی هاتنی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای دیكه‌ی هۆڵه‌ندی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه مه‌به‌ستیانه باشترینی خۆیان پێشکەش بكه‌ن بۆ ئەوەی سەرنجی كۆمپانیاكانی دیکەش رابکێشن. روونیشی ده‌كاته‌وه، بارودۆخی گەشتکردن بۆ عێراق گونجاو نییە و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ ئەو مەبەستە هەماهەنگ نییە. هاوكات ده‌ڵێت: "بە دیاریکراوی هەرێمی کوردستان گونجاوترە و ئاسانکاری زیاتر دەکات، بەم شێوەیەش هەوڵدەدەین ئەو کۆمپانیایانە بهێنینە هەرێمی کوردستان."
جێگری کونسوڵی گشتی هۆڵەندا بۆ کاروباری ئابووری لە هەرێمی کوردستان بۆچوونی وایه كارلێكێكی گرنگیان له‌گه‌ڵ "رێکخراوی پڕۆژەکانی هۆڵەندا" هه‌یه و به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندی و هەماهەنگیدان، كه هاوكات ئەم رێکخراوە بەشێوەیەکی فراوان لەگەڵ کۆمپانیاکان لە پەیوەندیدایە. ده‌ڵێت، كه خاڵی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه "رێکخراوی پڕۆژەکانی هۆڵەندا" بەو کۆمپانیایانە ئاشنایان دەکات، کە له هه‌رێمی كوردستانن یاخود هاوبەشیان هەیە و وای نیشان ده‌دات ئەمه بەشێکی گرنگی کارەکەیانە، لە هەمان کاتدا بەشێکی دیکەی کارەکەشیان لە هۆڵەندا جێبەجێ دەکەن، چونکە دەیانەوێت چاوپێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە بکەن، بۆ نموونە ده‌ڵێت: "کۆمپانیای دیکەمان لە ئەوروپا هەیە، ئەوەی پێمان بکرێت کار دەکەین بۆ دۆزینەوەی کۆمپانیای دیکە و دروستکردنی تۆڕێکی هەماهەنگی بەهێز، لە بوارەکەدا کار بکەن." سه‌رنجیش بۆ ئه‌وه راده‌كێشێت كه هەندێک جار سەریان دەسوڕمێت كه دەبینن بێ ئەوەی ئاگادار بن کۆمپانیای هۆڵەندا لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەندیان هەیە!
سه‌باره‌ت به بوونی كۆمپانیای هۆڵه‌ندی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئه‌وروپا بگوازنه‌وه، پێی وایه ئەگەر ئەو جۆره کۆمپانیایانە هەبێت، پێویستیان بە بریکار (وكیل) هەیە و لە هۆڵەنداش پێویستیان بە پاڵپشتی یاسایی هەیە. ده‌شڵێت، وه‌ك كونسوڵخانه‌ی هۆڵه‌ندا پاڵپشتی لە پڕۆسەیەكی له‌م شێوه‌یه دەکەن. یۆرت پۆستهیومەس له‌و باره‌یه‌وه بۆچوونی وایه له یه‌كه‌م هەنگاوی پڕۆسەی هەناردەکردن بۆ ئەوروپا دەبێت دڵنیایی له بوونی بڕاوانامەی پەیوەندیدار بدرێت، نه‌خاسمه ئەگەر بەرهەمێک هەناردەی یەکێتی ئەوروپا بكرێت، وابه‌سته‌ی چەندین مەرج و رێنماییه و دەبێت لەبەرچاو بگیردرێن، به‌تایبه‌ت كه ئه‌م بابه‌ته زیاتر په‌یوه‌سته به پرسی ئاسایشی خۆراک و کوالیتییەکەی، كه چەندین رێکاری قورسیان هەیە.
هه‌روه‌ها تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه بیه‌وێت بەرهەمەکان هەناردەی ئەوروپا بكات، پێشنیازیان کردووە کۆمپانیاکان راهێنانیان سەبارەت بە سەلامەتی خۆراک پێ بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك شارەزایانی بوارەکە دەبرێنە هۆڵەندا و لەسەر چۆنیەتی پڕۆسەکە و مەرج و رێنماییەکانی هەناردەی بەرهەمەکە رادەهێنرێن و دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان، تاوەکو بەو شێوەیە کارەکانیان جێبەجێ بکەن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئێستا سەرنجەکە لەسەر هەناردەکردنی بەرهەمەکانە بۆ وڵاتانی کەنداو، به‌تایبه‌تی هه‌نارده‌كردنی په‌تاته و چەند بەرهەمێکی دیکەی هەرێمی کوردستان بۆ ئه‌و وڵاتانه بینرا.
یۆرت پۆستهیومەس به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته تواناكانی هه‌رێمی كوردستان له بواری وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌می زیاتر و هه‌نارده‌ی زیاتر بۆ ده‌ره‌وه و به پیویستیشی ده‌زانێت، هەرێمی کوردستان مەرج و رێنماییەکان لەبەرچاو بگرێت، تاوەکو بگاتە ئاستێک بتوانێت بەرهەمەکان هەناردەی یەکێتی ئەوروپا بکات.
یۆرت پۆستهیومەس ئه‌ركی ئه‌وان له كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له ئێستادا ته‌نیا پاڵپشتیكردنی هاوردەی بەرهەمی هۆڵەندایه بۆ هەرێمی کوردستان، هاوكات وای ده‌بینێت كه له هه‌رێمی كوردستان ئێستا خواستێک لە کەرتی گوڵدا هەیە. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوشێوەی وڵاتی کینیا، دەتوانن تۆوی گوڵ لە هۆڵەنداوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەی، دوای ئەوەی گوڵەکان گەشەیان کرد لە کوردستانەوە هەناردەی هۆڵەندایان بکەنەوە.
یۆرت پۆستهیومەس سه‌باره‌ت به كه‌می ئاو له هه‌رێمی كوردستان و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی باران بارین و هاوكات به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، پێی وایه ئه‌و بابه‌ته بابه‌تێكی هه‌نووكه‌یی و ورووژێنه‌ره‌وه و جه‌خت ده‌كاته‌وه، کارکردن لەسەر کێشەی کەمی ئاو پێویستییەکی سەرەکییە و یه‌كێكه له بژارده و پێشنیازه‌كانیان له‌ناو به‌رنامه و پڕۆژه‌كانیاندا.
سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وەبەرهێنانێکی زۆریان لە تەکنەلۆجیادا کردووە، كه لەوانەیە بۆ بەهەدەردانی ئاو سوودمەند بێت. باس له‌وه ده‌كات، ئەو خانووە پلاستیکیانەی ئه‌وان لە کارکردن لەگەڵیاندا بەشدارن، تەکنەلۆجیایەک بەکاردەهێنن بۆ پاراستنی ئاو، ئەوەش رێگەیەکی ئاستبەرزی تەکنەلۆجییە بۆ پاراستنی ئاو.
هاوكات له‌وباره‌یه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر تەکنیکەکانی هایدرۆفۆنیک، کە رێژه‌ی زیاتر له 90% رێگری لە بەهەدەردانی ئاو ده‌كات و رێگەیەکی زۆر کاریگەرە و لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بە تەکنەلۆجیا و کەسانی شارەزای زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا تاکە چارەسەرە دروستەکە نییە. ده‌شڵێت: "ئێمە چاومان لەوەیە لە پڕۆسەی ئاودێری لە هەرێمی کوردستان کار لەسەر تەکنەلۆجیای سەردەم بکەین. ئێمە هەوڵدەدەین لەسەر ئەم کێشەیە ئاستی هۆشیاری بەرز بکەینەوە، وەک دەزانن عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا زۆرترین زیانی بەرکەوتووە. ئێمە لە هەمان کاتدا، هەوڵدەدەین تەکنەلۆجیای دیکە پێشنیاز بکەین، کە لەوانەیە وەڵامێک بن بۆ ئەو ئالنگاریانە."
یۆرت پۆستهیومەس سه‌باره‌ت به بوون و دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه ئامانجیانه و كاریان له‌سه‌ر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان زیاتر پێشبخه‌ن. به لای یۆرت پۆستهیومەس ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و بۆ دامەزراندنی ئەم ناوەندە هێشتا لە هەنگاوەکانی سەرەتادان. هه‌روه‌ها گه‌شبینیشه كه لە دامەزراندنی ئه‌و ناوه‌نده‌دا پێشوازی زۆریان لێ دەکرێت و پێی وایه ئەو دەستپێشخەرییە زۆر ئه‌رێنی ده‌بێت و كاردانه‌وه‌ی جیددیش دروست ده‌كات. دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، كه مه‌به‌ستیانه بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خاوەن پشکەکانی دیکە لە کەرتی تایبەت کار بکەن، به‌ڵام پێویستیان به كاری زۆرتر هه‌یه.
پۆستهیومەس له كۆتاییدا جارێكی دیكه دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه كاریگه‌ری ئه‌و پڕۆژانه‌ی له كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ئه‌نجام ده‌درێن، دیاری بكه‌ن، پێیشی وایه باشترین نموونەی ئه‌و كار و پڕۆژانه رەخساندنی هەلی کاره، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دووباره باسی له پڕۆژەی به‌رهه‌مهێنانی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان كرده‌وه كه ئەنجامیان داوە. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته گەرەنتی بەبازاڕکردنیان بە زیاتر لە 480 جووتیار داوە و بە نزیکەیی 700 هەلی کاری جێگیریشیان رەخساندووە. هاوكات باسی له‌وه كردووه، 800 هه‌لی كاریان ره‌خساندووه، كه 700ـیان هه‌میشه‌یین و 100ـیشیان كرێكاری وه‌رزین.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هۆڵه‌ندا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی به‌رچاویان به‌خۆوه بینیوه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به رێكخراوی داعش دروست بوو، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه پته‌وتر بوون.
مارۆك رۆته، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی هۆڵه‌ندا له 15ـی شوباتی 2020ـدا له‌میانی دووه‌مین رۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كۆبووه‌وه. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رۆته سه‌رنجی بۆ بوونی 50 راوێژكاری سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان راكێشابوو كه مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیاندا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هۆڵه‌ندا و هه‌رێمی كوردستان كردبوو، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری به‌گشتی و كه‌رتی كشتوكاڵ به‌تایبه‌تی، به‌شێوه‌یه سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا هیوای خواست بوو، هه‌لومه‌رجه‌كان زیاتر بڕه‌خسێن بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به وه‌به‌رهێنانی زیاتر له هه‌رێمی كوردستان بده‌ن.
پێشتریش مارك رۆته به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی هاوبه‌ش و به‌شدارێكی كارای ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش بوو، بایه‌خێكی زۆری به هه‌رێمی كوردستان ده‌دا، له‌و سۆنگه‌یه‌وه رێككه‌وتی 9ـی ئابی 2016 سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌رۆك بارزانی و به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
هۆڵه‌ندا له رووی سیاسی و پاشانیش سه‌ربازییه‌وه، هاوكار و پشتیوانی پێشمه‌رگه بوو به‌تایبه‌تی له جه‌نگی دژ به رێكخراوی داعشدا. هۆڵه‌ندا له ماوه‌كانی رابردوودا به گرنگییه‌وه له جیۆپۆله‌تیكی هه‌رێمی كوردستانی روانییه، بۆیه به‌رده‌وام له رووی سیاسی، ئاسایش، وزه، ئابووری، پیشه‌سازی و كشتوكاڵ هه‌وڵی داوه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام و پێشكه‌وتوودا بێت. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بوو، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتی 9ـی تشرینی 2020، سه‌ردانی هۆڵه‌ندای كرد و له‌گه‌ڵ مارك رۆته و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه. هاوكات رێككه‌وتی 25ـی ئایاری 2022، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له په‌راوێزی چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندی داڤۆسدا له‌گه‌ڵ سیخرێد كاخ، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری دارایی هۆڵه‌ندا كۆبووه‌وه، كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا به‌تایبه‌تی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له بواره‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كه‌رتی كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و به‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی هۆڵه‌ندی له هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.