عادل باخه‌وان: سوودانی ئیراده‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی نوێترین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای بیست ساڵ له ئازادكردنی عێراق، شیعه‌كان كورد وه‌ك هاوبه‌ش نابینن. گوتیشی: " سوودانی ئیراده‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه".
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه رۆژنامه‌نووس ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، عادل باخه‌وان به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه دوای 20 ساڵ له دروستكردنی عێراقی نوێ، شیعه‌كان كورد وه‌ك هاوبه‌ش نابینن.
باخه‌وان هه‌روه‌ها گوتی: "له دوای كۆمه‌ڵێك دیدار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك بڕیار به‌ده‌ستی عێراق، ده‌ركه‌وت شیعه‌كان كورد وه‌ك شه‌ریك له عێراق نابینن و رۆحێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه".
گوتیشی: "عێراق پێیوایه ئه‌و ئاوه‌دانییه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به پاره‌ی ئه‌وان كراوه، بۆیه پێیانوایه ئێستا كاتییه‌تی تۆڵه له هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه".
روونیشیكرده‌وه، به‌داخه‌وه ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌نێو كۆڵانێكی داخراودایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كانی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه داواكرا، هه‌رێمی كوردستان پێی دا، وێڕای داواكردنی زانیاری له‌باره‌ی فڕۆكه‌خانه و سنووره‌كان، هه‌رێمی كوردستان پێی داون، هه‌رگیز عێراق داتای وه‌ها شه‌فافی له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك ئێستا ده‌ستنه‌كه‌وتووه".
عادل باخه‌وان باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ندێك ده‌نگ هه‌بوون باسیان له‌وه ده‌كرد، كه ئه‌گه‌ر نه‌وت راده‌ست بكرێت، هه‌رێمی كوردستان ده‌بوژێته‌وه و هه‌موو مانگێك مووچه‌خۆران وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق مووچه‌یان بۆ دێت، ئێستا كه ده‌بینین نه‌وت راده‌ستكراوه، جیا له راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌واوی داتا و زانیارییه‌كان، ئێستا مووچه نانێرن، چونكه له به‌غدا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق نابینرێت".
گوتیشی: محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئیراده‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه پێویسته (سوودانی و ناوه‌نده‌كانی بڕیار له عێراق) له‌یه‌كتر جیا بكه‌ینه‌وه، كۆمه‌ڵێك ناوه‌ندی بڕیار له به‌غدا هه‌ن، ئاراسته‌ی پرسه‌كان دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌وان هه‌رێمی كوردستان به شه‌ریكی خۆیان نازانن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویستی چیتر به ساده‌یی له پرسه‌كان نه‌ڕوانین، بمانه‌وێت یاخوود نه‌مانه‌وێت عێراق به‌شێكه له پڕۆژه‌ی شیعه‌گه‌رایی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جیا له‌وه‌ی هێزێكی دیكه‌ی ناسیۆنالیزم له عێراق هه‌یه هه‌ردووك ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان له‌قاڵب بده‌ن.