سامان بەرزنجی: هەرێمی کوردستان بووەتە ناوەندێکی توێژینەوەی زانستی بۆ سەرجەم نەخۆشییەکان

K24 – هەولێر:
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت، هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ته‌نیا سه‌نته‌رێكه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره بۆ هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، به‌ڵكو بووه‌ته ناوه‌ندێك بۆ تویژینه‌وه زانستییه‌كانیش بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشییه‌كان.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی زانستیدا تایبەت بە نەخۆشی شەکرە لە شاری دهۆک، رایگەیاند، نەخۆشی شەکرە کێشەیەکی گەورەی سەردەمی ئێستایە لە وڵاتانی جیهان، هەروەها وڵاتانی جیهان توانیویانە بەسەر زۆرێک لە نەخۆشیەکاندا زاڵ‌بن، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵاتێک بەسەر نەخۆشی شەکرەدا زاڵ بێت.
هاوکات راشیگەیاند، ئەم کۆنفرانسە زانستییە بەشێکە لە پڕۆگرامی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پڕۆگرامی پزیشکی پەرەپێدانی بەردەوامە، ئەم کۆنفرانسە و ئەم کۆبوونەوە زانستییە ئومێدەوارین ئەو رێنماییانەی کە خرانەڕوو رەگندانەوەی لەسەر تەندروستی گشتی هاووڵاتییان هەبێت.
سامان به‌رزنجی داوای له هاووڵاتیانیش كرد، له‌گه‌ڵ دابینكردنی چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ نه‌خۆشی شه‌كره، له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی رۆژانه‌ش پابه‌ندی رێنماییه پزیشكییه‌كان بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رێگری له ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه بكه‌ن.
هەروەها داواکارە هاووڵاتییان خواردنی تەندروست بخۆن و شەکر لە خواردندا کەم بکەنەوە، هاکاوت ئاماژەی بەوەشدا، ئەو هاووڵاتییانەی کە کێشیان زۆرە پێویستە خۆیان لاواز بکەن، چونکە ئەوانەی کێش زۆرەکان زیاتر تووشی نەخۆشی شەکرە دەبن.
سامان بەرزنجی، گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ته‌نیا سه‌نته‌رێكه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره بۆ هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، به‌ڵكو بووه‌ته ناوه‌ندێك بۆ تویژینه‌وه زانستییه‌كانیش بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشییه‌كان.