هه‌كار نهێلى گرنگترين پێشهات و پرسه‌ گه‌رمه‌كان له‌ دابێژدا ده‌خاته‌ڕوو

پێشكه‌شكارى به‌ توانا و ديارى كوردستان، هه‌كار نهێلى له‌ وه‌رزى نوێى كوردستان 24دا، له‌ به‌رنامه‌ى دابێژدا گرنگترين پێشهات و پرسه‌ گه‌رمه‌كانى كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جيهان ده‌خاته‌ به‌ر باس.

K24 – هه‌ولێر:

پێشكه‌شكارى به‌ توانا و ديارى كوردستان، هه‌كار نهێلى له‌ وه‌رزى نوێى كوردستان 24دا، له‌ به‌رنامه‌ى دابێژدا گرنگترين پێشهات و پرسه‌ گه‌رمه‌كانى كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جيهان ده‌خاته‌ به‌ر باس.

هه‌كار نهێلى له‌ پرۆمۆى به‌رنامه‌ى دابێژدا ده‌ڵێت: ده‌بێت جياوازتر و وردتر پرس و ته‌وه‌ره‌ گه‌رمه‌كان بخه‌ينه‌ به‌رباس.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌ى تا ئێستا شاردراونه‌ته‌وه‌، له‌ پشت هه‌موو ئاراسته‌كانه‌وه‌، ئێمه‌ له‌ دابێژدا ده‌يانخه‌ينه‌ڕوو.

روونيشيده‌كاته‌وه‌، به‌رنامه‌كه‌ى سه‌كۆى هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه‌ جياوازه‌كانه‌وه‌ و هه‌مووان له‌ دابێژدا به‌شدار ده‌بن.

Fly Erbil Advertisment