خالید عەباس: رێژەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری لە پارێزگای دهۆک لەسەدا 97ـە

K24 - هەولێر
بەرپرسی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەرزترین ئاستی تۆماری بایۆمەتری لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق لە دهۆکە.
خالید عەباس، بەرپرسی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران کە لە 13ـی تەمموزەوە دەستی پێکرد تاوەکو 20ـی ئەیلوول بەردەوام بوو.
گوتیشی: بەرزترین ئاستی تۆماری بایۆمەتری لەسەر ئاستی عێراق لە پارێزگای دهۆک بووە، کە رێژەکەی زیاتر لە 81% بووە، کە ئەمەش بەرزترین رێژەیە بەراورد بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری لە پارێزگای دهۆک لە %97ـە، هەروەها 887 هەزار 110 دەنگدەریش لەو پارێزگایەدا هەیە.