چارلزی سێیه‌م سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وا داوای لێكتێگه‌یشتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ده‌كات

K24 - هەولێر:
شا چارلزی سێیه‌م سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وا و ژینگه داوای لێكتێگه‌یشتنێكی نوێ له فه‌ره‌نسا ده‌كات و جه‌خت له پشتوانییهكانی له‌نده‌ن و پاریس ده‌كاته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه ژینگه‌ییه‌كان.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 21ـی ئه‌یلوولی 2023) شا چارلزی سێیه‌می شای به‌ریتانیا له به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی فه‌ره‌نسا گوتارێكی به هه‌ردوو زمانی فه‌ره‌نسی و به‌ریتانی پێشكه‌ش كرد، كه ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی سه‌رنجی په‌رله‌مانتارانی فه‌ره‌نسی و پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێ كرد. شا چارلز له گوتاره‌كه‌یدا پابه‌ندبوونی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیای به "رێككه‌وتننامه‌ی درێژخایه‌ن - بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی رووداوه به‌په‌له‌كانی جیهان" به‌تایبه‌تی بواری كه‌شوهه‌وا و ژینگه و هه‌مه‌جۆری بایه‌لۆژی به‌شێوه‌یه‌كی كاراتر، دووپات كرده‌وه.
شای به‌ریتانیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به "رێككه‌وتننامه‌ی دۆستانه"ـی نێوان به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا كرد، كه ساڵی 1904 له‌نێوان هه‌ردوولادا واژۆ كراوه و چه‌ند رێككه‌وتنێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان له‌خۆده‌گرێت.
گوتاره‌كه‌ی شا چارلز هاوكاته له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ریشی سۆناك، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا كه رۆژی چوارشه‌ممه 20ـی ئه‌یلوولی 2023 تێدا دواخستنی كۆمه‌ڵێك له رێكاره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ریتانیای سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وا و ژینگه راگه‌یاند.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یائیل برۆن بێڤیه، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، پرسی ژینگه پرسه سه‌ره‌كیی و گه‌وره‌كه‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مه و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا وه‌ك دوو دۆست له به‌رامبه‌ریدا خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن.
چارلزی سێیه‌م له‌وه‌ته‌ی بوونی به شای به‌ریتانیا له ئایاری ئه‌مساڵدا یه‌كه‌م جاره گوتارێك له به‌رده‌م ناوه‌ندێكی سیاسی گه‌وره‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پێشكه‌ش بكات، ئه‌م گوتاره‌ی له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌مین گوتاری سهرنجڕاكێشیهتی كه به هه‌ردوو زمانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی پێشكه‌شی كرد. ساڵی 2004 ئیلیزابێثی دووه‌می دایكی، گوتارێكی له‌ناو هۆڵی كۆنگره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران له به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران كه له هۆڵه‌كه‌دا كۆببوونه‌وه پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام به گوتارێك دانانرێت كه به فه‌رمی له به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی ئه‌و وڵاته پێشكه‌شی كردبێت.
رۆژی (شه‌ممه 6ـی ئایاری 2023) رێوەڕەسمی تاج لەسەرنانی پادشا چارلزی سێیەم بە خولگەی زێڕین ناسراوە و لەشاری لەندەنی پایتەختی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەئامادەبوونی زۆرینە سەرۆک، سەرۆکوەزیران و پادشای وڵاتان به‌ڕێوه‌چوو.
ئاهەنگەکە لە کۆشکی بەکینگهام و ناوچەی وێستمینیستەری لەندەن بەڕێوەچوو و رێوڕەسمەکە 100 ملیۆن پاوەندی بۆ تەرخانکرابوو و یەکێک بوو لە گرانترین رێوڕەسمەکانی تاج لەسەرنان لە مێژووی بەریتانیا.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 7ـی ئایاری 2023) لۆلا داسیلڤا، سەرۆکی بەرازیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پابەندن بە رێگیرکردن لە لەناوچوونی دارستانەکان تا ساڵی 2030 و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستیان بە یارمەتی نێودەوڵەتی هەیە.
سەرۆکی بەرازیل لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "یەکەمین شت پادشا چارڵز بەمنی گوت، ئەوەبوو کە گرنگی بە دارستانی ئامازۆن بدەین، منیش گووتم، پێویستم بەیارمەتییە."