مێركل: ئێمه له دژی داعش له شه‌ڕداین نه‌ك ئیسلام
ئێستا سوپای ئه‌ڵمانیا، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی چاودێری و فڕۆكه‌ی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی، هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، دوای ته‌واوبوونی له پشووی هاوینه‌ی، هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و زنجیره كرده‌وه تیرۆریستییانه راگه‌یاند، كه له‌و ماوه‌یه‌دا له ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدران.
مێركل راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان له دژی رێكخراوی داعش له شه‌ڕدایه نه‌ك ئیسلام.
ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له به‌رلینی پایته‌خت داوایكرد، ئه‌و رووداوانه وه‌ك كاره‌ساتێك وێنا بكرێن و گوتیشی: "پێموایه ئێمه له دژی داعش له شه‌ڕداین، نه‌ك ئیسلام".
هاوكات مێركل ره‌تیكرده‌وه، بازنه‌ی چالاكییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی، له شه‌ڕی دژی داعش فراوان بكات و رایگه‌یاند، ئێستا سوپای ئه‌ڵمانیا، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی چاودێری و فڕۆكه‌ی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی، هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، له عێراق و سووریا و له ئێستاشدا هیچ شتێكی دیكه پێویست نییه له‌سه‌ر سوپای ئه‌ڵمانیا له دژی داعش بیكات.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، وه‌ك په‌رچه‌كدارێك به‌رامبه‌ر به رووداوه‌كانی ئه‌ڵمانیا، پلانێكی 9 خاڵی خسته‌ڕوو، بۆ زیاتر سه‌قامگیركردنی وڵات و روونیشیكرده‌وه، هه‌ندێك كۆتوبه‌ندی زیاتر ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكاری مافی په‌نابه‌رێتییان ره‌تده‌كرێته‌وه و له كاتی پێویستیشدا په‌نا ده‌برێته به‌ر سوپای ئه‌ڵمانیا له‌ناوخۆی وڵات.