له وه‌رزى نوێى كوردستان 24دا شرۆڤه‌ى پێشهاته ئابوورييه‌كان ببينه
له وه‌رزى نوێيدا كوردستان 24 له توێى به‌رنامه‌يه‌كى ئابووريدا، نوێترين پێشهاته ئابوورى و داراييه‌كانى كوردستان و ناوچه‌كه و جيهان تاوتوێده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
له وه‌رزى نوێيدا كوردستان 24 له توێى به‌رنامه‌يه‌كى ئابووريدا، نوێترين پێشهاته ئابوورى و داراييه‌كانى كوردستان و ناوچه‌كه و جيهان تاوتوێده‌كات.
ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنى به‌رنامه‌يه‌كى ئابوورى له كاتێكدايه كه هه‌رێمى كوردستان به هۆى هه‌بوونى سه‌رچاوه سرووشتييه‌كانه‌وه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى وزه‌ى جيهانى پێگه‌يه‌كى ديار و كاريگه‌رى هه‌يه و گۆڕانكارى و پێشهاته ئابوورييه‌كانى جيهان راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كاريگه‌ريان له‌سه‌ر ره‌وشى دارايى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
به‌ختيار عه‌بدولعه‌زيز، ئاماده‌كار و پێشكه‌شكارى ئه‌و به‌رنامه نوێيه‌ى ئابوورييه و بڕياره له وه‌رزى نوێى كار و پرۆگرامه‌كانى كوردستان 24دا پێشكه‌شبكرێت.