عه‌بادی: ئەستەمە پرۆسەی سیاسی له عێراق بەبێ سەدر بەڕێوەبچێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر سەبارەت بە کشانەوەی سەدر لە پڕۆسەی سیاسی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سەدر رێگایەکی بۆ خۆی هەڵبژارد، هه‌رچه‌نده دیدگای بۆ چاکسازی لە دۆخی ناوخۆی وڵات هه‌یه، بەڵام ناتوانێت بە تەنیا ئەو کارە بکات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەستەمە پرۆسەی سیاسی بەبێ سەدر بەڕێوەبچێت، بەڵام رێگای لێکتێگەیشتنی نه‌هێشته‌وه و ئه‌ندامه‌كانی كشانه‌وه، ئێمە ئه‌وكات پێمان وابوو کارتی فشارە، بەڵام ئەو پێداگری کرد و نەیدەویست له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوكاربێت، بۆیە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیشی نەکرد.
رۆژی (27ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی، كه ره‌وتی سه‌در له دژی راگه‌یاندنی ئه‌و كابینه‌یه، له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كشانه‌وه.
پێشتریش لە راگەیاندراوێکدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندبوو، وای بەباش دەزانێت چالاکییەکانی رەوتەکەی جگە لە نوێژی هەینی و دەستەی کولتووری، بۆ ماوەیەک هەڵپەسێرێت کە کەمتر نەبێت لەساڵێک، بۆ دەرخستنی بێتاوانی خۆی لەبەردەم خودا و دوومیش لەبەردەم باوکی‌دا.