سوودانی: راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بوودجه هه‌یه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات پاره‌داركردنی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی فیدڕاڵی عێراق په‌یوه‌ندی به كێشه داراییه‌كانی پێشووه‌وه هه‌یه كه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، ده‌شڵێت ئه‌م كێشانه له‌دوای راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی و به‌هۆی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2023 زیاتر ده‌ركه‌وتن، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر قه‌باره‌ی داهاتی بوودجه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی ئه‌یلوولی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی دیدارێكی گفتوگۆئامێزدا كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌زگای ئه‌لمۆنیتۆر و سیمافۆرـی ئه‌مه‌ریكی و له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نیویۆرك رێكخرابوو، رایگه‌یاند؛ هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكن له هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كه حكومه‌تی نوێی عێراقیان پێكهێناوه. گوتیشی، رێككه‌وتنێكی سیاسی هه‌یه بۆ بنه‌ما گشتییه‌كان و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌نگی پێ دراوه و حكومه‌تی له‌سه‌ر پێكهێنراوه و ئه‌و حكومه‌ته پابه‌نده به پابه‌ندییه‌كانی سه‌ری.
به‌گوته‌ی سوودانی حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌ی كردووه و ده‌شڵێت، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق و به‌رپرسیاریه‌تی حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌رێمه و هاووڵاتییانی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ئه‌خلاقی و نیشتمانییه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌باره‌ت به كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی چاره‌سه‌رییان دۆزیوه‌ته‌وه و دوای سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا. گوتووشیه‌تی، به‌هۆی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن به‌رامبه‌ر به پابه‌ندییه‌كان ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه.
سوودانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، پاره‌داركردنی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌ستپێكردووه و تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات پاكتاوی دارایی‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌ر له كۆتایی ئه‌م ساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت. سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غازیش رایگه‌یاندووه، گفتوگۆكان هه‌نگاوی باشیان بڕیوه.
له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ره‌وه، باسی له‌وه كردووه لایه‌نی توركی ئاماژه‌یان به بوونی كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌یه و عێراق چاوه‌ڕێی دووپاتكردنه‌وه‌ی لایه‌نی توركییه سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی كێشه ته‌كنیكییه‌كان له بۆرییه‌كان كه به به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.
تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه چاوه‌ڕوانی ئاماژه‌ی توركیا ده‌كه‌ن بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، سوودانی جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه راگرتنی نه‌وت به‌و شێوه‌یه‌ی توركیا، پێچه‌وانه‌ی خودی رێككه‌وتنێمی پێشووتری نێوان توركیا و عێراقه كه له ساڵی 1973 له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژۆ كراوه.
سوودانی به سه‌رنجه‌وه باسی له‌وه كردووه، كه به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، رۆژانه ناتوانن بڕی 470 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكه‌ن، جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه ئه‌م ژماره‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر قه‌باره‌ی داهاته‌كانی بوودجه هه‌یه.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 21ـی ئه‌یلوولی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بلومبێرگی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، عێراق ده‌بێته وڵاتێكی كارا له بازاڕه‌كانی غازی جیهانی، جه‌ختیشیكرده‌وه چاوه‌ڕوانی رێكاره‌كانی توركیان بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت به‌تایبه‌تی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، ده‌شڵێت، ئه‌م پرسه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی وڵات دایه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چاویان به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن. گوتووشیه‌تی كه كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌میانی چاوپێكه‌وتنه‌كاندا ئاره‌زووی خۆیان نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌مان كار بكه‌ن.
سوودانی باسی له‌وه كردووه، له‌دوایین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلیكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تاووتوێی چه‌ند پرسێكی كردووه، له‌وانه؛ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی و كاراكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی و كاركردنی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق.