سوودانی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆكانیان به‌رده‌وامه، ده‌شڵێت كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق پابه‌نده به رێككه‌وتنی سیاسی كه حكومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنراوه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی ئه‌یلوولی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانی گوتارێكدا كه له به‌رده‌م به‌شداربووانی خولی 78ـمینی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكرێن و به‌رهه‌می زیاتری سه‌رجه‌م بواره‌كانی لێ بكه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێمه سه‌ركه‌وتوو بووین له رۆژانی سه‌خت، ئێستا ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی عێراق پشتگیری له حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌ته له‌سه‌ر توانای خۆی بوه‌ستێت و خزمه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بكات، جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌مووان له‌ناو ئه‌و حكومه‌ته‌دا پابه‌ندن به كارنامه‌ی كابینه نوێیه‌ی حكومه‌ت به‌تایبه‌ت بۆ تێپه‌ڕاندنی سیسته‌می رابردوو، كه نه‌یتوانیوه خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان بگونجێنێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق خۆی له‌گه‌ڵ ژینگه نوێیه‌كانی هه‌رێمی و جیهانی بگونجێنێ، به‌تایبه‌ت كه وڵاتێكی میحوه‌رییه له بازاڕی جیهانی، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه‌ی رێگه‌ی گه‌شه‌پێدانیان پێشكه‌ش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ببێته ناوه‌ندێكی ستراتیژی و كارلێكی ئابووری جیهانی.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، كه توانیویانه رووبه‌ڕووی په‌تای گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایان كردووه گه‌نده‌ڵكاران بۆ عێراق بگه‌ڕێندرێنه‌وه و سزا بدرێن، كه له هه‌ر پۆست و پله و پایه‌كدا بن. سوودانی گوتشی، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی كه هاوشانی تیرۆر زیانی به عێراق گه‌یاندووه.
سه‌باره‌ت به وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه، گوتی؛ عێراق پشت به بنه‌مای هاوبه‌ش ده‌به‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتان په‌ره به ئاشتی و رێزگرتنی به‌هاكان بده‌ن و هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه به‌شدار بن له‌و پڕۆسه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه عێراق نایه‌وێ ببێته ناوه‌ندێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتان، هاوكات دووپاتیشیكرده‌وه كه عێراق به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆی هه‌یه به‌رگری له خۆی بكات و وه‌ڵامی هه‌ر هێرش و پێشێلكردنێك بداته‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر سه‌روه‌رییه‌كه‌ی.
باسی له‌وه‌ش كرد وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌توانن له رێگه‌ی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش بتوانن ببنه ناوه‌ندێكی به‌هێزی ئابووری جیهان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ساڵی داهاتوو كۆنگره‌ی به‌غدا ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه لایه‌نێكی كارا له سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران كه له عێراقن، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رده‌وام خزمه‌تی په‌نابه‌ران بكه‌ن و هه‌موو زه‌مینه‌یه‌كیان بۆ ره‌خساندوون و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان بێت بگه‌ڕێنه‌وه زێد و نیشتمانی خۆیان ده‌رگایان بۆ واڵا ده‌كه‌ن، به‌ڵام به خۆبه‌خشانه و بێ زۆرلێكردن، گوتیشی، عێراق هه‌وڵ ده‌دات ببێته ناوه‌ندێك بۆ هاریكاری گه‌لانی ناوچه‌كه بۆ ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌كان.
سوودانی باسی له وشكه‌ساڵیش كرد و رایگه‌یاند، عێراق له‌و رووه‌وه رووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵی بووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی هاوبه‌شی ناوچه‌كه و جیهانه، گوتیشی كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كان كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر عێراق دروست كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای هاوكاری و میكانیزمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
داواشی كرد كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی زیاتر رووبه‌ڕووی كاره‌ساتی كه‌شوهه‌وا بوونه‌ته‌وه ببه‌سترێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه بتوانن هه‌نگاوی پێویست بگرنه به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساته سروشتییه‌كان. جه‌ختیشیكرده‌وه، كه عێراق پێی وایه ده‌بێت ناوه‌ندێكی گه‌وره و كاریگه‌ر بهێنرێته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و لایه‌نه كه‌م بكاته‌وه.
له‌باره‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند، عێراق بۆ ساڵانی 2024 – 2025 پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رێگری له‌و مه‌ترسییه كۆمه‌ڵایه‌تییه بكات كه به‌قه‌د تیرۆر كاره‌ساتی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه.
سوودانی سه‌باره‌ت به ئازادییه‌كان رایگه‌یاند، سووتاندنی "قورئانی پیرۆز" نابێت ببێته به‌شێك له ئازادی راده‌ربڕین، كه هانده‌رن بۆ توندوتیژی زیاتر كه رێكخراوی داعش‌یش له‌و پێناوه‌دا سوودی وه‌رگرتووه. گوتیشی، عێراق توانیویه‌تی پارێزگاری له به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان بكات.