بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاری مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستانی هه‌ژاند

K24 - هەولێر:
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.6 پله، شاری مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستانی هه‌ژاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی توركیا (AFAD)، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 23ـی ئه‌یلوولی 2023)، كاتژمێر 11:22 خوله‌ك به كاتی توركیا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.6 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر ناوچه‌ی گۆكسۆنی شاری مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستانی هه‌ژاند، ناوه‌نده‌كه‌ی له قوڵایی 8.48 كیلۆمه‌تر بوو له ژێر زه‌وی.
ئافاد هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
بەرەبەیانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستانییان ھەژاند و سووریایشی گرتەوە و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4.7 پلەی رێخته‌ر ھەستی پێکرا.
بوومه‌له‌رزه‌كان ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە و چەند تیمێکی فریاگوزاریی بە مەبەستی بەھاناوەچوونی لێقەوماوان گەیشتنە ناوچەکە و سەرقاڵی گەڕان و پشکنین بوون و چەندین کەسیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان رزگار کرد، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان چەندین بارھەڵگری کۆمەک و ھاوکاری له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رەوانەی ناوچە کارەساتبارەکان کران.