ماڵپه‌ڕی DWـی ئه‌ڵمانی: له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 120 هه‌زار كۆچبه‌ر گه‌یشتوونه‌ته ئیتاڵیا

K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی (DW)ـی ئه‌ڵمانی، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 2023، زیاتر له 120 هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی له رێگه‌ی كه‌شتی و به‌له‌مه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئیتاڵیا.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، هاتنی به لێشاوی كۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا بۆ دوو هێنده زیادیكردووه.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا پێی وایه هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كۆچبه‌ران، زه‌نگی مه‌ترسییه بۆ پایته‌خته‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا.
له راپۆرته‌كه‌ی ماڵپه‌ڕه ئه‌ڵمانییه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، هۆكاره‌كانی زیادبوونی هاتنی كۆچبه‌رانی نایاسایی، بۆ سه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا و هێمنی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا و زیادبوونی كێشه و قه‌یرانه‌كان له سوودان، لیبیا و تونس ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی (لاڤانگواردیا)ـی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتنی به لێشاوی كۆچبه‌رانی نایاسایی، قه‌یرانێكی دیكه‌یه رووبه‌ڕووی ئه‌وروپا ده‌بێته‌وه.
پێشتریش ئه‌نجێلا مێركل راوێژكاری پێشووی ئه‌ڵمانیا له باره‌ی كۆچبه‌رانه‌ی رایگه‌یاندبوو، كۆچبه‌ران كێشه نیین، به‌ڵكو ئه‌وان چاره‌سه‌رن بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی كه له داهاتوودا ئه‌وروپا رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
مێركل زیاتر روونیكردبووه‌وه، كێشه‌كان بریتین له دابه‌زینی رێژه‌ی له‌دایكبوون و پیربوون، كه زیانی زۆریان به دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا گه‌یاندووه، بۆیه پێویسته ئه‌وروپا ده‌رگا به‌ڕووی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان بكاته‌وه.
گوتبووشی: "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا بمێنێته‌وه، پێویستی به 60 ملیۆن كۆچبه‌ر هه‌یه".