لاڤرۆڤ: خه‌ریكه رژێمێكی نوێ له جیهاندا دروست ده‌بێت
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، وڵاتانی رۆژئاوا ره‌تی پره‌نسیپی هاوسه‌نگی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان پرسی ئاشتی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له میانه‌ی گوتاره‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خه‌ریكه رژێمێكی نوێ و سنووره‌كه‌ی له جیهاندا دروست ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپییه‌كان به‌ڵێن ده‌ده‌ن، دواتر به‌ڵێنه‌كه نابه‌نه‌سه‌ر.
لاڤرۆڤ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، وڵاتانی رۆژئاوا به‌رده‌وامن له پێدانی چه‌ك به ئۆكرانیا، گره‌نتییه ئه‌منییه‌كانیش بۆ رووسیا ده‌سته‌به‌ر ناكه‌ن.
گوتیشی: "رۆژئاوا به‌رده‌وامه له پڕچه‌ككردنی ئۆكرانیا و به‌كارهێنانی له دژی رووسیا، ئه‌مه‌ش كارێكی نوێیه له دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد".
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.