بلینكن: ئێران نایەوێ رۆڵی ئەرێنی بەرامبەر پڕۆژە ئەتۆمییەكانی بگێرێت

K24 – هەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمهریكا رایدهگهیهنێت، ئێران رۆڵی پێویست و بەرپرسیارانە لەھەمبەر پڕۆژە ئەتۆمییەكانی ناگێرێت.
ئانتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمهریكا لەكاردانەوەیەكی دیكەدا لەھەمبەر نوێنەكردنەوەی مۆڵەتی پشكێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، ئێران نایەوێ رۆڵی ئەرێنی و بەرپرسیارانە بەرامبەر پڕۆژە ئەتۆمییەكانی بگێرێت.
بلینكن راشیگەیاند، چالاكییەكانی ئێران دەتوانێ مەترسی بخاتە سەر ناوچەكه و بگرە ئاسایشی جیھانیش تێك بدات.
ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، جارێکی دیکە خەریکە قووڵ دەبنەوە و هێشتا کێشەیەکی نێوانیان چارەسەر نەبووە، کێشەیەکی دیکە سەرهەڵدەدات.
پێشتر رافائێل گرۆسی سکرتێری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئاشکراشیکرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران مۆڵەتی چالاکیی ژمارەیەک لە چاودێرانی ئەو ئاژانسەی نوێ نەکردووەتەوە.
گرۆسی ئەم کارەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد و جەختیکردەوە، ئەو چاودێرانەی مۆڵەتەکەیان نوێ نەکراوەتەوە.