زانایه‌كی زانکۆی ئه‌زهه‌ر: كاره‌ساته سرووشتییه‌كان نیشانه و هێزی خودان

K24 - هەولێر:
زانایه‌كی زانكۆی ئه‌زهه‌ری ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، رووداوه سرووشتییه‌كان كه له جیهاندا رووده‌ده‌ن، نیشانه و هێزی خودای گه‌وره‌ن، ته‌نیا ئاماژه و گۆڕانه‌كانی گه‌ردوون نییه.
شێخ عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لنه‌جار، زانای زانكۆی ئه‌زهه‌ری میسر، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی (الصدی البلد)ـی میسری رایگه‌یاند، رووداوه سرووشتییه‌كان، هاوشێوه‌ی بوومه‌له‌رزه، گڕكان و لافاو كه له جیهاندا رووده‌ده‌ن، نیشانه‌ی هێز و بوونی خودای گه‌وره‌ن، ته‌نیا ئاماژه و گۆڕانه‌كانی گه‌ردوون و كه‌شوهه‌وا نیین.
ئه‌لنه‌جار گوتی: "هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی كه له زه‌وی و ئاسمان رووده‌ده‌ن، به فه‌رمانی خودای گه‌وره رووده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی كه له ئێستادا له ناوچه جیاوازه‌كانی زه‌وی رووده‌ده‌ن، به‌شێكه له‌و ملیار رووداوانه‌ی كه له رۆژی دوایی رووده‌ده‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌م رووداوانه سوودیان بۆ مرۆڤ زۆره، له‌وانه نزیكبوونه‌وه له خودای گه‌وره، به داخه‌وه مرۆڤ ته‌نیا له روانگه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كاره‌ساته سرووشتییه‌كانه‌وه سه‌یری ئه‌م رووداوانه ده‌كات".
دواجار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "خودای گه‌وره مرۆڤی بۆ ئاوه‌دانی زه‌وی دروستكردووه، نه‌وه‌ك بۆ تێكدان به‌بیانووی پێشكه‌وتنی زانست، هه‌روه‌ك له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مڕۆمان ده‌یبینین".
له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین رووداوی بوومه‌له‌رزه و لافاو و كاره‌ساتی دیكه‌ی سرووشتی به‌شێكی ناوچه جیاوازه‌كانی جیهانی گرته‌وه، كه بووه هۆی له‌ناوچوونی سه‌دان هه‌زار مرۆڤ، هاوشێوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 24 شوباتی ئه‌مساڵی توركیا و سووریا، كه بووه هۆی له‌ناوچوونی زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س، جیا له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌غریب و رووداوی ته‌قینی به‌نداوه‌كه‌ی شاری ده‌رنه‌ی لیبیا و سووتانی دارستانی ئه‌مازۆن و دارستانه‌كانی دیكه‌ی یۆنان و كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا.