پەیمانگه‌ی شاهانەی بەریتانی: سیستمی سیاسی عێراق شکستیهێناوە

K24 - هه‌ولێر:
چاتام هاوس ئاشکرایدەکات، سیستمی سیاسی عێراق شکستیهێناوە و لە بەرژەوەندی دانیشتووانی وڵاتەکەدا نییە.
پەیمانگه‌ی شاهانەی بەریتانیا بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ناسراو بە چاتام هاوس لە دووتوێی راپۆرتێکی 38 لاپەڕەییدا لە ژێر ناونیشانی "چاوخشاندنەوەیەک بە رێککەوتنە سیاسییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا: چۆن ئاڵوگۆڕی بەرپرسیارەتی بۆ سەقامگیری سوودی بۆ هەڵبژێردراوان و زیان بە دانیشتووان دەگەیێنێت"، بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، سیسته‌می سیاسی عێراق لە دوای ساڵی 2003 و رێککەوتنی سیاسی تایفی لە بەشێکی زۆری‌دا سەرکەوتوو نەبوون و تەنیا لە بەرژەوەندی بەشێک لە سەرکردەکاندا بوون.
لە راپۆرتەکەشدا ئاماژە بەوەکراوە، سەرکردە هەڵبژێردراوەکان داهاتی وڵاتەکەیان بۆ خۆیان بەکارهێناوە و هاووڵاتیانی لێی سوودمەند نەبوون، تێکڕای بودجەی ساڵانەی عێراق زیاترە لە 100 ملیار دۆلار، بەڵام هێشتا هاووڵاتیان بەشێوەیەکی گونجاو لە خزمەتگوزارییەکانی پەروەردە، کارەبا، ئاو و تەندروستی سوودمەند نەبوون.
عێراق له‌وه‌ته‌ی دروستبوونی، به چه‌ندین سیسته‌می سیاسی‌دا تێپه‌ڕیووه، جیا له كوده‌تا و گۆڕینی سیسته‌م و رژێمی سیاسی، چه‌ندین رووبه‌رووبوونه‌وه و شه‌ڕی ناوخۆیی بینییووه، كه به‌هۆیه‌وه گه‌له‌كه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندبوونه.
ئه‌و ناكۆییه ناوخۆییانه به‌هۆی فره‌یی پێكهاته‌ی عێراق و به‌كارهێنانی سیسته‌می زۆرینه، تا ئێستا عێراق نه‌یتوانیووه وه‌ك وڵاتێكی به‌هێز و سه‌قامگیر له ناوچه‌كه بمێنێته‌وه.
Political settlements in Iraq, Lebanon and Libya have long relied on deals between elites to ensure ‘stability’.
— Chatham House (@ChathamHouse) September 24, 2023
The resulting power-sharing systems fuel corruption and have led to disastrous governance failings. https://t.co/cPZOK0Q5V7