زێلینسكی: زرێپۆشی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته ئۆكرانیا

K24 – هەولێر:
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، زرێپۆشی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته كیێڤ و ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ به‌كارهێنانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له دژی رووسیا.
زێلینسكی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام راشیگه‌یاند، زرێپۆشه‌كانی ئه‌برامز ئێستا له ئۆكرانیان، بۆ به‌هێزكردنی پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای ئۆكرانیا بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ ئاماده ده‌كرێن.
پێشتر جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی كیێڤ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مۆسكۆ، زرێپۆشی ئه‌برامز به ئۆكرانیا ده‌ده‌ین.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، كه دووه‌مین دیداری نێوانیان بوو له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئۆكرانیا له 24ـی شوباتی ساڵی رابردوو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هیچ رێگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكا نییه، جگه له په‌سه‌ندكردنی پاكێجی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئۆكرانیا.
پێشتر واشنتن به‌ڵێنی پێدانی 31 زرێپۆشی ئه‌برامزی به ئۆكرانیا دابوو، كه له چوارچێوه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانه بۆ كیێڤ به بڕی 43 ملیار دۆلار.
دیمتری میدڤیدیڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا پێشتر رایگه‌یاندبوو، دووژمنه‌كانی رووسیا، به‌هێزه‌وه دۆخه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌به‌ن.
راشیگه‌یاندبوو، گومان له‌وه‌دانییه ئه‌گه‌ر مه‌ترسی دروستبوونی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م هه‌بێت، ئه‌وه دووژمنهكانمانن به‌هێزه‌وه ده‌یانه‌وێ ئه‌وه رووبدات.
لە دەستپێکی جەنگی رووسیا-ئۆکرانیاوە تا ئێستا ئەمەریکا بە گوژمەی زیاتر لە 43 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازیی پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.