عه‌لی حوسێن: سه‌رۆك بارزانی سه‌ركردایه‌تی قۆناغه سه‌خته‌كه‌ی دوای ریفراندۆمیشی كرد

K24 - هەولێر:
عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له شه‌شه‌م ساڵیادی ریفراندۆمدا، سه‌ردانی خانه‌واده‌ی مه‌حموود پێنجوێنی كرد و له‌وێوه رایگه‌یاند، له‌ساڵیادی ریفراندۆمدا، پیرۆزبایی له‌و نیشتمانپه‌روه‌ر و تێكۆشه‌رانه ده‌كه‌ین، كه له‌و رۆژه‌دا په‌یامیان به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌كه دا. هه‌روه‌ها گوتیشی: "سه‌رۆك بارزانی سه‌ركردایه‌تی قۆناغه سه‌خته‌كه‌ی دوای ریفراندۆمیشی كرد".
مه‌حموود پێنجوێنێ له رۆژی ریفراندۆمدا، خۆی و پێنج له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بۆ ده‌نگدان له سلێمانییه‌وه روویان له هه‌ولێر كرد و له رێگا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و هه‌ر هه‌موویان له‌و رۆژه‌دا پێكه‌وه شه‌هیدبوون.
عه‌لی حوسێن له‌مباره‌یه‌وه گوتی، خانه‌واده‌ی كاك مه‌حموود پێنجوێنی شه‌هیدی نه‌ته‌وه و هه‌ڵوێستن و هاتووین سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و له‌و خانه‌واده به‌ڕێزه بكه‌ین.
گوتیشی: تاكو خانه‌واده‌ی له‌مشێوه هه‌بن، نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رده‌وام ده‌بێت له مانه‌وه و ده‌گه‌ین به ئاوات و ئامانجه‌كانمان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ساڵیادی ریفراندۆمدا، پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ده‌كه‌ین، كه رێبه‌رایه‌تی ریفراندۆم و قۆناغه سه‌خته‌كه‌ی دوای ریفراندۆمیشیان كرد.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی باسی له‌وه‌شكرد، دووژمنان و ناحه‌زان ئه‌و په‌یامه ئاشتی و دیموكراسییه‌ی، كه مافی ره‌وای هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه، به ره‌وایان نه‌زانی.
عه‌لی حوسێن ده‌شڵێت، سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركرایه‌تی سیاسی كوردستان، به رۆحییه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارییه‌تی مێژوویی، دڵسۆزی و به‌رپرسیارێتی خۆیان راگه‌یاند و پێشمه‌رگه ئاسا له دوای قۆناغی ریفراندۆمیش، له سه‌نگه‌ری به‌رگری دابوون.
هه‌روه‌ها گوتی: نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازه، هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه و به دیالۆگ داوای مافی ره‌وای خۆی كردووه.
روونیشیكرده‌وه، به درێژایی قۆناغه‌كانی خه‌باتی میلله‌تی ئێمه، له لامه‌ركه‌زی و حوكمی زاتی و فیدراڵی، له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵییه‌ته به‌رده‌وام بووین، كه له به‌غدا حوكمیان ده‌كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی مادده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كرا و قووتی میلله‌تی كورد بڕدرا، ناچار سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بۆ رای میلله‌ت گه‌ڕایه‌وه و هه‌موویان له‌گه‌ڵ ریفراندۆم بوون و بۆیه له‌سه‌دا 93 ده‌نگیان به ریفراندۆم دا.
لە (7ـی حوزەیرانی 2017)، بە سەرپەرشتی سەرۆک مه‌سعود بارزانی، لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا لە سەڵاحەددین، (25ـی ئەیلوولی 2017) بە رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دیاری‌کرا و هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمیش پێکهێندرا.
دوای ئەو بڕیارەش، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری و رێکارەکانی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەستپێکرد و پەرلەمانی کوردستانیش لە 15ـی ئەیلوولی 2017، بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی پەسەندکرد.
لە 5ـی ئەیلوولی 2017، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، بۆ ماوەی 18 رۆژ دەرگای بانگەشەکردنی کردەوە و لەو ماوەیەشدا دەیان کەرنەڤاڵ و ئاهەنگی جەماوەری بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و رەوەندی کوردی لە وڵاتانی جیهان بەڕێوەچوو.
هەروەها لەو ماوەیەدا، سەرۆک بارزانی بەبێ وەستان و ماندووبوون سەردانی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامانج و هۆکاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی روونکردەوە و داوای لە کوردستانیان کرد دەنگ بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی بدەن.
رۆژی 23ـی هەمان مانگ، کوردستانیانی تاراوگە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەستیان بە دەنگدان بۆ سەربەخۆیی کوردستان کرد و لە (25ـی ئەیلوولی 2017)ـش هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ تا کەرکووک، هەموو کوردستانیانی شار و شارۆچکە و گوندەکان چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان، بۆ بەشداریکردن لە بەدیهێنانی ئەو ئاواته‌ی سەدان ساڵ بوو هەموو کوردێک خەونی پێوەدەبینی.
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، رێژەی بەشداریکردن لە ریفراندۆم گەیشتە 72%، بەشێوەیەک لەکۆی نزیکەی سێ ملیۆن و 306 هەزار کەس کە بەشداری دەنگدانیان کرد، دوو ملیۆن و 861 هەزار و 471 کەس دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستاندا کە دەکاتە رێژەی 92%.
بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لەلایەن سەرکردایەتی سیاسیی کوردەوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی، لەگەڵ بوونی فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی و ناوچەیی، بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، بەڵام رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر و هەوڵی تاقمێک لەناویەنێکی سیاسی بوونە دارەدەستی ئەجێندای ناوچەیی، کە بەو هۆیەوە تا ئەمڕۆ کەرکووک و بەشێکی فراوان لە خاکی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی نایاسایی و نا دەستووری لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە ئیدارە دەکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، دەنگی بەڵێی کوردستانیان ئەوەی دووپاتکردەوە، سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و دژایەتییەکان، بە پشتیوانی گەلی کوردستان ریفراندۆم ئامانجەکەی بۆ مێژوو تۆمارکرد کە کورد هەرگیز دەست لە خەونی سەربەخۆیی هەڵناگرێت و ریفراندۆمیش بووە ئەو بەڵگەنامە بەهێزەی هەمیشە بە دەستی کورد دەمێنێتەوە.