هێمن هه‌ورامی: ریفراندۆم بریتی بوو له بڕیاری نه‌ته‌وه بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامیدان

K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی شه‌شه‌مین ساڵیادی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و له‌میانی دیدارێكدا جه‌ختی كرده‌وه ریفراندۆم بریتی بوو له بڕیاری نه‌ته‌وه بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامیدان.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 25ـی ئه‌یلوولی 2023) هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و یاده رایگه‌یاند، ریفراندۆم وه‌ك پڕۆسه‌یه‌ك دوو ره‌هه‌ندی سه‌ره‌كی هه‌یه، ئه‌وانیش ره‌هه‌ندی ئه‌نتۆلۆژی و ئیبسمۆلۆژییه، كه هه‌ردووكیان بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و بابه‌ته گرنگ و جێی بایه‌خن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی رهگوڕیشه و كڕۆكی ریفراندۆم له ره‌هه‌ندی ئه‌نتۆلۆژییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، پێویسته هه‌ردوو ره‌هه‌نده‌كه به‌یه‌كه‌وه گرێ بدرێت و پاشان له ناواخنی خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ردوو رهههندهكهوه، گرنگی بڕیار و ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌رده‌كه‌وێت.
هێمن هه‌ورامی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كۆمه‌ڵێك به‌ها و هاوچاره‌نووسی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان نه‌ته‌وه كۆده‌كه‌نه‌وه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ش پڕۆسه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له بڕیاره هاوچارهنووسسازهكانی نه‌ته‌وه‌یی و تێگه‌یشتن بوو بۆ بینینی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه هاوبه‌شه‌كان.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی باسی له‌وه‌ش كرد، به‌پێی تیۆره‌كانی ئارنێست رێنا، نه‌ته‌وه بریتییه له ده‌نگدان و راپرسییه‌كی به‌رده‌وام، بۆیه له‌م تێڕوانینه‌ی ئارنێست رێناوه، پڕۆسه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له‌و به‌رده‌وامیدانه به مانه‌وه و بڕیاری نه‌ته‌وه.
هه‌ورامی جه‌ختیشیكرده‌وه، ریفراندۆم به مانایه‌ك له ماناكانی بابه‌تی سۆسیۆلۆژی پێدانه‌وه‌ی ناسنامه بوو به نه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پێی وابوو كه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی گوتاری ریفراندۆم بوون و هانده‌ر و جه‌ماوه‌ری بن، له پرۆسه‌ی زیندووڕاگرتنی بڕیاری ریفراندۆم و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بن.
لە (7ـی حوزەیرانی 2017)، بە سەرپەرشتی سەرۆک مه‌سعود بارزانی، لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا لە سەڵاحەددین، (25ـی ئەیلوولی 2017) بە رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دیاری‌کرا و هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمیش پێکهێندرا.
دوای ئەو بڕیارەش، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری و رێکارەکانی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەستپێکرد و پەرلەمانی کوردستانیش لە 15ـی ئەیلوولی 2017، بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی پەسەندکرد.
لە 5ـی ئەیلوولی 2017، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، بۆ ماوەی 18 رۆژ دەرگای بانگەشەکردنی کردەوە و لەو ماوەیەشدا دەیان کەرنەڤاڵ و ئاهەنگی جەماوەری بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و رەوەندی کوردی لە وڵاتانی جیهان بەڕێوەچوو.
هەروەها لەو ماوەیەدا، سەرۆک بارزانی بەبێ وەستان و ماندووبوون سەردانی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامانج و هۆکاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی روونکردەوە و داوای لە کوردستانیان کرد دەنگ بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی بدەن.
رۆژی 23ـی هەمان مانگ، کوردستانیانی تاراوگە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەستیان بە دەنگدان بۆ سەربەخۆیی کوردستان کرد و لە (25ـی ئەیلوولی 2017)ـش هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ تا کەرکووک، هەموو کوردستانیانی شار و شارۆچکە و گوندەکان چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان، بۆ بەشداریکردن لە بەدیهێنانی ئەو ئاواته‌ی سەدان ساڵ بوو هەموو کوردێک خەونی پێوەدەبینی.
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، رێژەی بەشداریکردن لە ریفراندۆم گەیشتە 72%، بەشێوەیەک لەکۆی نزیکەی سێ ملیۆن و 306 هەزار کەس کە بەشداری دەنگدانیان کرد، دوو ملیۆن و 861 هەزار و 471 کەس دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستاندا کە دەکاتە رێژەی 92%.
بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لەلایەن سەرکردایەتی سیاسیی کوردەوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی، لەگەڵ بوونی فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی و ناوچەیی، بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، بەڵام رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر و هەوڵی تاقمێک لەناو لایەنێکی سیاسی بوونە دارەدەستی ئەجێندای ناوچەیی، کە بەو هۆیەوە تا ئەمڕۆ کەرکووک و بەشێکی فراوان لە خاکی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی نایاسایی و نا دەستووری لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە ئیدارە دەکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، دەنگی بەڵێی کوردستانیان ئەوەی دووپاتکردەوە، سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و دژایەتییەکان، بە پشتیوانی گەلی کوردستان ریفراندۆم ئامانجەکەی بۆ مێژوو تۆمارکرد کە کورد هەرگیز دەست لە خەونی سەربەخۆیی هەڵناگرێت و ریفراندۆمیش بووە ئەو بەڵگەنامە بەهێزەی هەمیشە بە دەستی کورد دەمێنێتەوە.