نرخی غاز له ئه‌وروپا به‌رزبووه‌وه

K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئه‌وروپییه‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ـی ئه‌یلوولی 2023، نرخی غاز له وڵاتانی ئه‌وروپا به رێژه‌ی له‌سه‌دا 13 به‌رزبووه‌وه.
میدیاكان ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ر هه‌زار مه‌تر دووجایه‌ك غاز نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، له هۆڵه‌ندا غاز به رێژه‌ی له‌سه‌دا 12.5 به‌رز بووه‌ته‌وه و له نه‌روێژیش چه‌ند وێستگه‌یه‌كی غاز به‌هۆی به‌رزی نرخه‌كه‌یه‌وه تاماوه‌یه‌ك داخراوه.
پێشتریش بافیل سوروکین جێگری وەزیری وزەی رووسیا رایگەیاندبوو، تاکو کاتێکی نادیار باجیان خستووەتە سەر هەناردەی سووتەمەنی و چاوەڕێ دەکەن بزانن لە بازاڕەکانی ناوخۆ رەنگدانەوەی چۆن دەبێت.
هه‌روه‌ها واشنتن رایگه‌یاندبوو، پلان بۆ سه‌پاندنی پاكێجێكی نوێی سزاكان بە سه‌ر رووسیا داده‌نێن، سزاكانیش كارده‌كاته سه‌ر كه‌رتی وزه و پیشه‌سازی سه‌ربازی.
بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ، رێوشوێنە سنووردارەکان، کاریگەری لەسەر کەرتی بەرگری و وزەی رووسیا، دامەزراوە داراییەکان دەبێت.
ڤیکتۆریا نولاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی پێشتر رایگەیاندبوو، ئەمەریکا و هاوبەشەکانی له كۆمه‌ڵه‌ی حەوت، بەنیازن لە ساڵیادی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت رووسیا دژی ئۆکرانیا، سزای دیكه بەسەر رووسیادا بسەپێنن.