ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی راگه‌یاند

K24 – هەولێر:
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه25ـی ئه‌یلوولی 2023)، ترۆی گارلۆك گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكدا ئه‌بوهه‌لیل ئه‌لفه‌دعانی سه‌ركرده‌ی باڵای رێكخراوی داعش له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ده‌ستگیركرا.
گارلۆك هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌ركی ئه‌و سه‌ركرده‌یه ئاسانكاریكردنه له ریزه‌كانی داعش له سووریا و هه‌روه‌ها خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كی باشه له‌نێو ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ده‌ستگیركردنی ئه‌لفه‌دعانی، هه‌نگاوێكه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توناكانمان بۆ دیاریكردنی شوێنی چه‌كدارانی داعش و به‌ئامانجگرتنییان و دوورخستنه‌وه‌یان له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كان.
گارلۆك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، كوژراو و برینداری لێنه‌كه‌وته‌وه.
پێشتریش لێکۆڵەری سەرەکی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمه‌ریکا، لە راپۆرتێک‌دا به کۆنگرێسی ئەمه‌ریکای رایگەیاندبوو، ئێستا ژمارەی چەکدارانی داعش له عێراق و سووریا لە نێوان شەش هەزار بۆ 10 هەزار چەکدار دەبن.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەقەی له سووریا کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.