كوردستان24 ره‌هه‌نده مێژوویی و سیاسی و یاسایی و واقیعییه‌كانی ریفراندۆم له دیبه‌یتێكدا ده‌خاته‌ڕوو

K24 – هەولێر:
كورد دوای سه‌د ساڵ له دابه‌شكردنی خاكه‌كه‌ی، له 25ـی ئه‌یلوولی 2017ـدا پڕۆسه‌ی ریفراندۆمی بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان ئه‌نجام دا، دوای شه‌ش ساڵ له ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه، ریفراندۆم هێشتا چه‌ندین گفتوگۆی سیاسی و یاسایی هه‌ڵده‌گرێت، له دیبه‌یتێكی تایبه‌ت كه له كوردستان24 و له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌ده‌وه پێشكه‌ش كرا، میوانه‌كانی ئه‌م دیبه‌یته هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه و ئه‌نجامه‌كانی و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان له رووی مێژوویی، سیاسی، یاسایی و واقیعییه‌وه روونكرده‌وه.
له سه‌ره‌تادا سه‌ربه‌ست له‌زگین، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به بایه‌خی ریفراندۆم و بڕیاری ئه‌و پڕۆسه مێژووییه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆ یه‌كه‌مین جار له دوای سه‌د ساڵ كورد له باشووری كوردستان بڕیاری پڕۆسه‌ی ریفراندۆمی دا، كه له پێناویدا هه‌زاران قوربانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و رزگاربوون له ژێرده‌ستیدا بوو، به‌مه‌ش ئه‌و ترسه مێژووییه‌ی شكاند كه به‌رامبه‌ر به بڕیارێكی بوێرانه‌ی له‌م شێوه‌یه هه‌یبوو، بۆ شكاندنی ئه‌و ترسه‌یش سه‌رۆك بارزانی رابه‌رایه‌تی پڕۆسه‌كه‌ی كرد.
سه‌ربه‌ست له‌زگین باسی له‌وه‌ش كرد، كورد دوای كۆتاییهاتن و نه‌مانی رژێمی پێشووی به‌عس پێی وابوو، كه قۆناغێك هاتووه‌ته پێش تێدا به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌گات، به‌ڵام دوای جێگیربوونی ده‌ستووریش له ساڵی 2005، عێراقی نوێ تا ده‌هات و تا به ساڵی 2014 ده‌گات له رووی ئیداره‌دان و دیموكراسییه‌وه پاشه‌كشه‌ی كرد و به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه ره‌فتاری ده‌كرد.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا پابه‌ندنه‌بوون به ده‌ستوور له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیی و به‌لاوه‌نانی پره‌نسیپه‌كانی پێكهێنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ و پاشانیش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌مانه و چه‌ندین هۆكاری دیكه‌ش پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بوون له بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، وه‌ك مافێكی یاسایی و له چوارچێوه‌ی بنه‌ما و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دووپاتیكرده‌وه هه‌موو وڵاتان دڵنیا بوون ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان داواكارییه‌كی ره‌وا و یاساییه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌و كاته‌دا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره یاساییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و مافی خه‌ڵكه‌كه‌ی بوو. له‌زگین له‌باره‌ی نامه‌كه‌ی تیله‌رسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا روونیكرده‌وه، ئه‌و نامه‌یه هیچ به‌ڵێنێكی بۆ كورد تێدا نه‌بوو له به‌رامبه‌ر دواخستنی پڕۆسه‌كه بۆ كاتێكی دیكه، بۆیه سه‌رۆك بارزانی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم پێ‌داگر بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه و پاشه‌كشه‌لێنه‌كردنی.
هاوكات غه‌فوور مه‌خمووری، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ده‌سته‌كه‌وته‌كانی ریفراندۆم رایگه‌یاند، ریفراندۆم خاڵی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی كورد بوو به‌تایبه‌تی له باشووری كوردستان. گوتیشی، هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان له پڕۆسه‌ی ریفراندۆم كرد و ده‌نگیان به به‌ڵێ له به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌كه دا كه ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری كوردستانیبوونی ئه‌و ناوچانه بوو. روونیشیكرده‌وه، ته‌نانه‌ت عه‌ره‌ب و توركمان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش له كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریان له‌و پرۆسه مێژووییه‌دا كرد و به به‌ڵێ ده‌نگیان دا.
مه‌خمووری روونیشیكرده‌وه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان زۆرینه‌ی كورد به‌شداریان له پڕۆسه‌كه‌دا كرد و به زۆرینه ده‌نگیان پێ دا، گوتیشی له‌سه‌ر ئاستی میللیش كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوسۆزی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌كه‌ی نیشان دا، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان به‌تایبه‌تی وڵاتانی زلهێز له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن و پشتیوانیكردنی پڕۆسه‌كه نه‌بوو.
جه‌ختیشیكرده‌وه رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بووایه، ریفراندۆم ده‌بووه خاڵێكی گرنگ بۆ دانوستانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌گه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، به‌رنامه‌كانی كوردی له هه‌رێمی كوردستان بۆ قۆناغێكی دیكه دواخست و رێگر بوو له به‌رده‌م به‌دیهێنانی به‌شێكی سه‌ره‌كی مافه‌كانی كه كاتی هاتبوو پێیان بگات.
له‌لای خۆیه‌وه به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی، مامۆستای زانكۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد ریفراندۆم قۆناغێك بوو له پڕۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و تابۆشكێن بوو و كورد له‌وه‌ته‌ی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی ده‌بوو ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌و بڕیاره بقۆزێته‌وه. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، عێراق هیچ رۆژیك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو و دادپه‌روه‌ر و به ویژدان نه‌بووه به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كانی ناوی، نه‌خاسمه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌زۆلكاندنی سێ ویلایه‌تی جیاواز بووه، كه ئه‌مه‌ش سته‌می تێدا به‌رده‌وامه و بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌ی دا و وه‌ك ماف ریفراندۆمی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه بنه‌ڕه‌تی و یاساییه‌كانی به‌كارهێنا.
دووپاتیشكرده‌وه، ریفراندۆم دیموكراسیه‌تێكی راسته‌وخۆیه بۆ به‌شداریكردنی گه‌ل له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی، كه بریتیی بوو له بڕیاردان له سه‌ربه‌خۆیی. روونیشیكرده‌وه، له‌دوای هه‌ردوو جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی زلهێز پێیان وابوو و پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه هه‌موو گه‌لان ببنه خاوه‌نی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان.
قه‌ره‌داغی دووپاتیكرده‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێك دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌ر هه‌بێت، ده‌بێت وڵاتانی زلهێز كه بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌ن و خۆیان به به‌رگریكاری مافی گه‌لان ده‌زانن، دادگاییان بكات. روونیشكرده‌وه، ئه‌گه‌ر خیانه‌تێك له كورد كرابێ به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ئه‌نجامی دا، پشكی گه‌وره‌ی ئه‌و خیانه‌ته به‌ر وڵاتانی زلهێز ده‌كه‌وێت و دواتر پشكه بچووكه‌كه‌ی ئه‌و خیانه‌ته ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هێزه لۆكاڵییه‌كان.
لە (7ـی حوزەیرانی 2017)، بە سەرپەرشتی سەرۆک مه‌سعود بارزانی، لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا لە سەڵاحەددین، (25ـی ئەیلوولی 2017) بە رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دیاری‌کرا و هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمیش پێکهێندرا.
دوای ئەو بڕیارەش، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری و رێکارەکانی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەستپێکرد و پەرلەمانی کوردستانیش لە 15ـی ئەیلوولی 2017، بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی پەسەندکرد.
لە 5ـی ئەیلوولی 2017، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، بۆ ماوەی 18 رۆژ دەرگای بانگەشەکردنی کردەوە و لەو ماوەیەشدا دەیان کەرنەڤاڵ و ئاهەنگی جەماوەری بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و رەوەندی کوردی لە وڵاتانی جیهان بەڕێوەچوو.
هەروەها لەو ماوەیەدا، سەرۆک بارزانی بەبێ وەستان و ماندووبوون سەردانی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامانج و هۆکاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی روونکردەوە و داوای لە کوردستانیان کرد دەنگ بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی بدەن.
رۆژی 23ـی هەمان مانگ، کوردستانیانی تاراوگە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەستیان بە دەنگدان بۆ سەربەخۆیی کوردستان کرد و لە (25ـی ئەیلوولی 2017)ـش هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ تا کەرکووک، هەموو کوردستانیانی شار و شارۆچکە و گوندەکان چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان، بۆ بەشداریکردن لە بەدیهێنانی ئەو ئاواته‌ی سەدان ساڵ بوو هەموو کوردێک خەونی پێوەدەبینی.
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، رێژەی بەشداریکردن لە ریفراندۆم گەیشتە 72%، بەشێوەیەک لەکۆی نزیکەی سێ ملیۆن و 306 هەزار کەس کە بەشداری دەنگدانیان کرد، دوو ملیۆن و 861 هەزار و 471 کەس دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستاندا کە دەکاتە رێژەی 92%.
بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لەلایەن سەرکردایەتی سیاسیی کوردەوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی، لەگەڵ بوونی فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی و ناوچەیی، بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، بەڵام رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر و هەوڵی تاقمێک لەناو لایەنێکی سیاسی بوونە دارەدەستی ئەجێندای ناوچەیی، کە بەو هۆیەوە تا ئەمڕۆ کەرکووک و بەشێکی فراوان لە خاکی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی نایاسایی و نا دەستووری لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە ئیدارە دەکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، دەنگی بەڵێی کوردستانیان ئەوەی دووپاتکردەوە، سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و دژایەتییەکان، بە پشتیوانی گەلی کوردستان ریفراندۆم ئامانجەکەی بۆ مێژوو تۆمارکرد کە کورد هەرگیز دەست لە خەونی سەربەخۆیی هەڵناگرێت و ریفراندۆمیش بووە ئەو بەڵگەنامە بەهێزەی هەمیشە بە دەستی کورد دەمێنێتەوە.