گه‌ڕێكی دیكه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی دێره‌زوور سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه
K24 – هەولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی سووریادا ده‌سه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پێكدادانێكی نوێ له‌نێوان هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه روویدا.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 25ـی ئه‌یلوولی 2023) ئاژانسی "ئه‌سۆشێتد پرێس" بڵاویكرده‌وه، چه‌كدارانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له شارۆچكه‌كانی سه‌ر به پارێزگای دێره‌زوور له رۆژهه‌ڵاتی سووریادا به‌تایبه‌ت شارۆچكه‌ی زیبانی نزیك له سنووره‌كانی عێراقدا كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تێدا جێگیره، سه‌پاندووه.
هاوكات ژماره‌یه‌ك له ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، هێزێكی چه‌كداری عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چوونه‌ته ناو شارۆچكه‌ی زیبان و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكی شارۆچكه‌كه‌دا گرتووه و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیان كوشتووه.
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان، چه‌كدارانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر، هه‌ڵاتوون و ناوچه جیاجیاكانی شارۆچكه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
بۆ یه‌كه‌م جار له كۆتاییه‌كانی مانگی ئابی ئه‌مساڵدا شه‌ڕ و پێكدادان له ناوچه‌كه روویدا و دوای دوو هه‌فته له به‌رده‌وامی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا 25 چه‌كداری هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و 29 چه‌كداری هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان و حه‌وت هاووڵاتی له ناوچه‌كه‌دا كوژران.