پوتن و رەئیسی دۆخی قەرەباغ تاووتوێ دەكەن
K24 – هەولێر:
بە پێی راگەیەندراوێکی کۆشکی کرملین، سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن و سەركکۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی پەیوەندییەکی تەلەفونيیان ئەنجامدا و تێیدا دۆخی قەرەباغ، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجانیان تاووتوێکرا و هاوکاتیش جەختیان لە چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی بۆ کێشەکان کردووەتەوە.
لە پەیوەندییەکەدا خواستی هاوبەش بۆ چالاککردنی کارەکانی پلاتفۆرمی راوێژکاری هەرێمی سێ كۆ سێ نیشاندراوە، کە ھەریەكە لە وڵاتانی تورکیا، رووسیا، ئێران، ئازەربایجان، ئەرمەنستان و جۆرجیا تێدا بەشدارن.
هەزاران ئەرمەنی لە ناوچەی ناگۆرنۆ قەرەباخ بەهۆی شەڕەوە هەڵاتوون، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو شەڕ لە نێوان ئهرمینیا و ئازهربایجان سەریهەڵدا.
ئازهربایجان بەڵێنی دا مافی ئەرمەنەکان بپارێزێت، کە ژمارەیان نزیکەی 120 هەزار کەسە و قەرەباخ بە نیشتیمانی خۆیان دەزانن. هەروەها نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، رووسیای بە بەرپرسیار زانی لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەرمەنییەکان.