له‌باره‌ی ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق

K24 – هەولێر:

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، پێکهێنانی لیژنەی چاودێری بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان رادەگەیەنێت.

جومانە غەللای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمسیاران وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی دیارینەکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی تایبەتی چاودێریکردن پێکهێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمسیۆن وردبینی بۆ داتای ئەو کاندیدانە دەکات کە تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە و تا کۆتاییهاتنی ئەو وردبینە، کاندیدەکان بە فەرمی هەژمار ناکرێن.

گوتەبێژی کۆمسیۆن ئاشکراشیکرد، هیچ کاندیدێک دوورنەخراوەتەوە و لە حاڵەتی دوورخستنەوەی کاندید ماوەی سێ رۆژ لە بەردەم پارت و هاوپەیمانیەتییەکانە، بۆ ئەوەی تانە لە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمسیاران بدەن.

بڕیاره‌ رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت.

 

Fly Erbil Advertisment