ئیدارەی سەپێندراوی کەرکووک هەڵمەتی رووخاندنی خانووی زێده‌ڕۆ لە گەڕەکە کوردییەکان جێبەجێدەکات

K24 - هەولێر:
ئیدارەی سەپێندراوی کەرکووک بە بیانووی زێدەڕۆیی، ڕۆژانە هەڵمەتی رووخاندنی خانوو لە گەڕەکە کوردییەکان جێبەجێدەکات، هاووڵاتییانی کورد دەڵێن ئامانج لەم هەنگاوە جێهێشتنی کەرکووکە، ئەمەش لە کاتێکدایە لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 چەندین گەڕەکی زێدەڕۆ لە لایەن عەرەبەکانەوە دروستکراوه و لە بری ڕێگری‌کردن ئاسانکارییان بۆ کراوە و خزمەتگوزاریشیان بۆ دابین کراوە.
لەنێو سەدان خانووی دیکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی کەرکووک، دووخانوو کە خاوەنەکانیان پێشمەرگەن تێکدران، هێزێکی زۆر کە قایمقامی بە وەکالەتی کەرکووکیان لەگەڵدا بووە بە بیانووی زێدەڕۆ، بەشێک لە خانووەکانیان ڕووخاندووە و خاوەنەکانیشیان دەستگیر کردووە.
دایک و باوکی یەکێک لە پێشمەرگەکانە، سێ کوڕی دیکەیان پێشمەرگەیە و کوڕێکیشیان شەهیدە، ئەوان دەڵێن زۆر بێ بەزەییانە هاتن، به‌شێوه‌یه‌ك "وایان زانیوە دەسەڵاتی بەعس زیندووبووەتەوە."
له‌وباره‌یه‌وه عەزیز شەریف، باوکی پێشمەرگە له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 گوتی: "جه‌نابی سه‌رۆك من باوكمی ئه‌و شه‌هیده‌م، كه له‌سه‌ر جامانییه‌كی سوور شه‌هید كراوه، وه‌ك خۆت ئاماژه‌ت به شه‌هید سامان عه‌زیز شه‌ریف كردووه، داوات لێ ده‌كه‌م خه‌ڵكی كه‌ركووك و كه‌سوكاری شه‌هیدان، له‌م مه‌ینه‌تییه ده‌ربكه‌ن."
هاوكات بەهیە حەسەن. دایکی پێشمەرگە به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ده‌ستدرێژییه‌كی زۆریان كردووه‌ته سه‌ریان، كه به لایانه‌وه هه‌ستێكی زۆر ناخۆش بوو. گوتیشی، كوڕه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌یه و حه‌وت رۆژ مۆڵه‌تی پێ ده‌ده‌ن و به ماندووبوونێكی زۆره‌وه سه‌رقاڵی دروستكردنی خانووه‌كه‌ی بوو. روونیشیكرده‌وه، كوڕه‌كه‌ی كه پێشمه‌رگه‌یه منداڵێكی كه‌مئه‌ندامی هه‌یه و خانووه‌كه‌ی پێشتری فرۆشتووه و نیوه‌ی پاره‌كه‌ی كردووه‌ته چاره‌سه‌ری بۆ منداڵه‌كه‌ی و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی به‌و خانووه داوه.
کوردبوون ئەگەر لە شوێنەکانی دیکە جارێک سەخت بێت لەکەرکووک دووجار سەختە، چونکە ئەوەی لە بەرامبەر هاوڵاتیانی کورد دەکرێت وەک خۆیان دەڵێن، باجی کوردبوونیانە و ئامانج لێی جێهێشتنی شارەکەیە به‌یه‌كجاری.
پڕۆسەی رووخاندنی خانوو بە ناوی زێدەڕۆ زیاتر لە گەڕەکە کوردییەکان جێبەجێدەکرێت، لەدوای شانزەی ئۆكتۆبه‌ری 2017 چەندین گەڕەکی زێدەڕۆ لەلایەن عەرەبەکانەوە دروستکراون و چاوپۆشیان لێ کراوە.
رەسوڵ رەئووف، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بۆ كوردستان24 قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، هه‌نگاو زۆره بۆ دروستكردنی خانوو له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان و چاوپۆشیكردن له‌و خانووه زێده‌ڕۆیانه‌ی له گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌به‌كان ده‌كرێت.
گوتیشی، رۆژانه ئه‌و خانووانه‌ی له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان دروست ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر رێگه‌شیان پێ بدرێت له به‌رامبه‌ردا به ئاشكرا بڕێك پاره‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت، بڕیاری ته‌عریب و هێنانی عه‌ره‌ب و بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كورد له كه‌ركووك هه‌یه، بۆیه رووخانی خانووی گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان یه‌كێكه له‌و درێژی ئه‌و بڕیار و هه‌نگاوانه.
فشارەکانی سەر کورد لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە دوای شانزەی ئۆکتۆبەر چڕبوونەتەوە، گرتن و سووکایەتیپێکردن و داگیرکردنی زەویوزار و وەرگرتنی سەرانە و سەرکوتکردن، کار و بەرهەمی دەسەڵاتی دوای 16ـی ئۆکتۆبەرن.