نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به باڵاپۆشی له یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیاد وه‌ڵامی فه‌ره‌نسا ده‌داته‌وه
K24- هەولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جارێكی دیكه دژایه‌تی خۆی بۆ سه‌پاندنی پۆشینی هه‌ر جۆره جلوبه‌رگێكی ئافره‌تان و قه‌ده‌غه‌كردنی دووپات كرده‌وه، ئه‌و دژایه‌تییه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕیاری فه‌ره‌نسا بۆ رێگریكردن له سه‌رپۆشی و باڵاپۆشی یاریزانه ئافره‌ته‌كانی له‌میانی به‌شداریكردنیان له یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی ساڵی داهاتوو به ناوی سكیۆلاریزمهوه.
له‌و باره‌یه‌وه مارتا هۆرتادۆ، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ پێی وایه كه بۆ هیچ كه‌س نییه ده‌ستنیشانی ئه‌رك و جلوبه‌رگی ئافره‌تان بكه‌ن، كه ببێته هۆی رێگریكردن له ئاره‌زووه‌كانیان.
ئه‌م لێدوانه‌ی هۆرتادۆ وه‌ڵامێك بوو بۆ ئهمیڵی ئۆدیا كاستێرا، وه‌زیری وه‌رزشی فه‌ره‌نسا كه رایگه‌یاندبوو، حكومه‌تی فه‌ره‌نسا پابه‌ندی بنه‌ماكانی سكیۆلاریزمه و ئه‌و بنه‌مایانه ته‌نانه‌ت له بواری وه‌رزشیش جێبه‌جێ ده‌كات، به‌و مانایه‌ی سكیۆلاریزم هه‌ر جۆره شێوه‌یه‌كی "ته‌بشیر"ـی واته بانگه‌وازی ئایینی قه‌ده‌غه ده‌كات، كه ئه‌مه وا ده‌كات شاند و نوێنه‌رانی وه‌رزشی ئافره‌تانی فه‌ره‌نسا له پاڵه‌وانیه‌تی و ئۆڵۆمپیادی ساڵی داهاتوو كه له فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نه‌توانن سه‌رپۆش بن و به جلوبه‌رگی ئایینییانه‌وه به‌شداری بكه‌ن.
هۆرتادۆ هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشابوو، رێككه‌وتننامه‌ی له‌ناوبردنی هه‌موو جۆر و شێوه‌كانی "جیاكاری" به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان، وڵاتان پێوه‌ی پابه‌ندن. جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، كه پیاده‌كردنی هه‌ر جۆره جیاكارییه‌ك، چاره‌نووسی نه‌رێنی و زیانبه‌خشی ده‌بێت.
كاستێرا دانی به‌وه‌دا ناوه، كه لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئۆڵۆمپی لۆژیكێكی تایبه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كات كه له‌سه‌ر تێگه‌یشتن له‌سه‌ر باڵاپۆشی دامه‌زراوه، به‌و مانایه‌ی باڵاپۆشی وه‌ك هۆكارێكی رۆشنبیری ده‌بینێت نه‌ك هۆكارێكی ئایینی.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 27ـی ئابی 2023) گابریێل ئەتال، وەزیری پەروەردەی فەرەنسا رایگەیاند، چی دیکە رێگە بە باڵاپۆشی قوتابییە موسڵمانەکان لە قوتابخانەکانی فەرەنسا نادەن، چونکە ئەمە دژی یاساکانی فەرەنسایە لە پەروەردە.
هه‌روه‌ها وەزیری پەروەردەی فەرەنسا راشیگەیاند، لە سەروبەندی گەڕانەوە بۆ نێو هۆڵەکانی خوێندن، کە 4ـی مانگی ئهیلوول (مانگی داهاتوو) دەبێت، یاسای روونیان لەسەر ئاستی نیشتیمانی داوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان و چی دیکە نابێت رێگە بە باڵاپۆشی لە قوتابخانەکان بدرێت.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە لە کاتێکدایە، دیاردەی باڵاپۆشی لە قوتابخانەکانی فەرەنسا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
رۆژی 23ـی شوباتی 2021، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، لەسەر لێدوانێکی سەرۆکی پاکستان، نێردەی پاکستانی لە فەرەنسا بۆ لێپرسینەوە بانگهێشت کرد.
عارف ئەلڤی، سەرۆکی پاکستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاندبوو: "کاتێک دەبینی یاساکان لە پێناو زۆرینە دەگۆڕێن و کەمینەکان وەلا دەنرێن، پێشهاتێکی مەترسیدار دەبینی''.