ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێران له قه‌زای حه‌مدانییه کەوتەوە و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه

K24 - هەولێر:
ئەمشەو لە قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێران کەوتەوە و به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان زیاتر لە 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیکەی 200 كه‌سیش برینداربوونه.
له‌مباره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و ته‌ندروستی راسپارد به‌هانای لێقه‌وماوانه‌وه بچن.
به گوته‌ی شایه‌تحاڵان، ئاگره‌كه به‌هۆی یارییه ئاگریینه‌كان بووه.
ئومێد خۆشناو راشیگه‌یاند، ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر بۆ برینداره‌كان كراوه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ژمارەیەکی زۆری ئەمبوڵانس و تیمەکانی فریاکەوتن بەرەو قەزای حەمدانییە بەڕێکەوتن.
وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه له شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی رووداوه‌كه، ته‌واوی فه‌رمانگه ته‌ندروستی و فریاگوزارییه‌كانی راسپارد به‌هانای لێقه‌وماوان بچن.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای له پارێزگاری نه‌ینه‌وا كردووه، به هانای لێقه‌وماوانه‌وه بچن.