رێبوار ئیسماعیل: بەزووترین کات کارەکانی کۆنگرە تەواو دەکرێن

رێبوار ئیسماعیل، ئەندامی کۆنگرەی یەکێتی
رێبوار ئیسماعیل، ئەندامی کۆنگرەی یەکێتی

K24 – سلێمانی:

ئەندامێکی کۆنگرەی یەکێتی دەڵێت، کۆنگرەی یەکێتی بە شێوەیەکی ئاسایی تێپەڕی، وەک هەموو کۆنگرەکانی دیکە سەرەتا لیژنەیەک هەڵدەبژێدرێت و دواتر ئەو لیژنەیە سەرپەرشتی کۆنگرە دەکات، هاوکات ئاماژەی بەوەدا، بەزووترین کات کارەکانی کۆنگرە تەواو دەکرێن.

رێبوار ئیسماعیل، ئەندامی کۆنگرەی یەکێتی، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، کۆنگەری یەکێتی بە شێوەیەکی ئاسایی تێپەڕی و ئەو بەرنامەیە کە بۆی دانرابوو جێبەجێ کرا، هەروەها "لە ئێستادا کۆنگرە دواخرا بەهۆی ئەوەی پشوێکمان وەرگرت و دوای ئەو پشەوە کاتژمێر پێنج دەستپێدەکەینەوە".

ئەوە ئەندامەی کۆنگرەی یەکێتی هەروەها راشیگەیاند، کارەکانی کۆنگرە وەک هەموو کۆنگرەکانی دیکە ئەوەیە سەرەتا لیژنەیەک هەڵدەژێردرێت بۆ سەرپەرشتیکردنی کۆنگرە، دواتر ئەو لیژنەیە سەرپەرشتی کۆنگرە دەکات و بەرنامەی کۆنگرە دادەڕێژێت، لە دوای خوێندنەوەی راپۆرتی سیاسی پەیڕەو دەخوێندرێتەوە ئەو پەیڕەوەی کە وەک پڕۆژە ئامادەکراوە، ئەمانە کە تەواوبوون ئینجا هەڵبژاردنی ئەندامان دەستپێدەکات.

رێبوار ئیسماعیل، دەڵێت: پەیڕەو دیاریدەکات کە چەند ئەندام بۆ کۆنگرە دیاریدەکرێتن، دواتر بەپێی ئەوە پەیڕەوەی کە هەیە دەنگدانەکە دەکرێت، ئاماژەی بەوەشدا، بەزووترین کات کارەکانی کۆنگرە تەواو دەکرێن.

ئەمڕۆ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد، بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت، لەم کۆنگرەیە جیاواز لە کۆنگرەکانی ئەو حزبە ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی بەشداری ناکەن و رەخنە لە شێوەی بەڕێوەچوونی کۆنگرە دەگرن.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە 1ـی حوزەیرانی ساڵی 1975 دامەزراوە و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا چوار کۆنگرەی بەستووە، دوایین کۆنگرەی یەکێتییش لە ساڵی 2019 بەسترا  و بۆ یەکەمجار سیستەمی هاوسەرۆکی لەناو حزبەکە هێنرایە ئاراوە، دوای 8ی تەممووز و دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی، یەکێتی سیستەمی هاوسەرۆکی هەڵوەشاندەوە.