ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نقه‌ره روویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا توركییه‌كان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ـی ئه‌یلوولی 2023، بەهۆی تەقینەوەی گازی سرووشتی لە ناوچەی ماماک لە ئەنقەرە، کەسێک گیانی لەدەستدا.
دوێنێش ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە ناو باڵه‌خانه‌یه‌ك لە ناوچەی باهچەلیئێڤلەری ئیستانبوڵ، کە پێدەچێت هۆکارەکەی قەتیسبوونی غاز بووبێت، سێ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه، دوا تەقینەوەکە، دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی و پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بەهۆی تەقینەوەکەوە زیان بەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێل كه‌وت و جامی ژمارەیەک باڵه‌خانه‌ی ناوچەکەش شکان.