بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ره‌وشی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه، شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر

K24 - هەولێر:
شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق گه‌یشتنه هه‌ولێر و له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمه‌رجه‌نسییه‌وه بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه.
رێناس عه‌لی په‌یامنێری كوردستان24 له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند، شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ـی ئه‌یللولی 2023 گه‌یشتنه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و تیمێكی پزیشكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه كرا.
راشیگه‌یاند، بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه، كه له‌هه‌ولێر چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، به‌شێكیان له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمه‌رجه‌نسی و هه‌ندێكیشیان له نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤی چاودێری چڕن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تیمه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تاووتوێی گفتوگۆی بڕیاره‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌باره‌ی ناردنی ئه‌و بریندارانه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر پێویست بكات بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێن و جیا له‌وه‌ش ئه‌و تیمه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌و ئامارانه كۆده‌كه‌نه‌وه كه تایبه‌تن به رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه.
درەنگانی شەوی 26ی ئەیلوولی 2023، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێران لە قەزای حەمدانییە، زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 200 کەسی دیکەش بریندارن.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و ژمارەیەک لە بریندارانی ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواسترانەوە.
رۆژی 27/9/2023، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا 47 بریندار لە هەولێر چارەسەر وەردەگرن، 20 برینداریش لە شاری دهۆک چارەسەر دەکرێن و تائێستاش ئەو بریندارانەی برینەکانییان سەختە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر رووداوەکەی حەمدانییە لە ماوەی 72 کاتژمێردا، رادەگەیەنرێت و دەخرێتە بەردەم سەرۆکی حکومەت بۆ لێپرسینەوە لەوانەی کەمتەرخەم بوون.
روونیشیکردەوە، لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان نەبوونی بارودۆخی سەلامەتی و ئەمنی لەم هۆڵەدا پشتڕاست دەکەنەوە، کە نزیکەی 1900 کەسی تێدابووە.
هەر لە راگەیەندراوەکەشدا هاتبو، "دەزگا ئەمنییەکان توانیویانە 14 تۆمەتبار دەستگیربکەن، لەنێویاندا 10 کرێکار، خاوەنی هۆڵەکە، هەروەها 3 کەسی دیکە کە تێوەگلاون لە گڕگرتنی یارییە ئاگرینەکان لەکاتی رووداوەکەدا، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 100 کەس و برینداربوونی نزیکەی 200 کەس و بێسەروشوێن بوونی ژمارەیەکی دیکە.