پاكستان... ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی هه‌ینی روویدا
K24 - هەولێر:
میدیاكانی پاكستان بڵاویانكرده‌وه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی هه‌ینی، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌نێو مزگه‌وتێك روویدا، كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
رۆژنامه‌ی داونی پاكستانی له زاری پۆلیسی ئه‌و وڵاته بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی هه‌ینی، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له مزگه‌وتێكی شاری هانگۆی سه‌ر به هه‌رێمی خه‌یبه‌ر بهختونخوا له باكووری رۆژئاوی پاكستان روویدا.
ئه‌و رۆژنامه پاكستانییه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، دوو كه‌س كوژران و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و مزگه‌وته‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تێدا روویدا له‌نێو بنكه‌یه‌كی پۆلیسه، به هۆیه‌وه بنمیچی مزگه‌وته‌كه رووخا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان، 30 تا 40 كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی مزگه‌وته‌كه گیریانخواردووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز باشووری و رۆژئاوای پاكستانی هه‌ژاند.
رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، پتر له 52 كه‌س كوژراون و 50 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
پێشتریش داعش له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تێلگرام، به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی 2023/07/30 پاكستانی له‌ئه‌ستۆگرت، كه بووه هۆی كوژرانی 54 كه‌س.
بەپێی ئاماری پەیمانگه‌ی پاکستان بۆ لێکۆڵینەوە، به‌هۆی ململانێ و پێکدادانە ئەمنییەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، کردە تیرۆریستییەکان لە پاکستان بە بەراورد بە 2022 سەدا 79 زیادیکردووە.