مووسا فه‌ره‌ج: به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حهمدانییهن

K24 – هەولێر:
رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه له سنووری نه‌ینه‌وا تاكه رووداوی كاره‌ساتئامێزی له‌و شێوه‌یه نییه كه له عێراق روو ده‌دات، به‌ڵكوو له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا چه‌ندین كاره‌ساتی جه‌رگبڕی له‌م شێوه‌یه له‌و وڵاته روویان داوه و شاره‌زایان و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ندیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، گه‌نده‌ڵی هۆكاری سه‌ره‌كی پشته‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ن.
ماڵپه‌ڕی "الحرة" له راپۆرتێكدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه ئه‌و ساڵانه‌ی دوایی عێراق رووبه‌ڕووی چه‌ندین كاره‌ساتی دڵته‌زێن و جه‌رگبڕ بووه‌ته‌وه، بۆ نموونه رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "ابن الخطیب" له به‌غدا له نیسانی 2021، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 80 كه‌س و برینداربوونی 100ـی دیكه.
ماڵپه‌ڕه روونیكردووه‌ته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "ابن الخطیب"، له هه‌مان ساڵدا له پارێزگای زیقار له خوارووی عێراق له نه‌خۆشخانه‌ی "ا‌لحسین" ئاگر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه 90 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 110ـی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و خۆپارێزی له باڵه‌خانه و شوێنه گشتییه‌كان و گوێپێنه‌دان، له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی عێراقن. له‌وباره‌یه‌وه ماجید شنگالی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی عێراق به "الحرة"ـی گوتووه، هۆكاری لاوه‌كی و سه‌ره‌كی یان راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه هه‌یه.
شنگالی روونیكردووه‌ته‌وه، هۆكاره راسته‌وخۆكه په‌یوه‌ندی به‌و مه‌واد و كهرستانهوه هه‌یه كه له دروستكردنی هۆڵه‌كه‌دا به‌كارهاتوون و خێرا گڕ ده‌گرن، كه له بنه‌ڕه‌تدا مه‌واد و كه‌رسته‌ی رێگه‌پێنه‌دراون. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، كه له كاتی دروستكردنی ئه‌و جۆره هۆڵ و باڵه‌خانانه، كه‌مته‌رخه‌می و پێشێلكاری و یاساشكێنی هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سه‌لامه‌تی گشتی و رێنماییه‌كانه‌وه هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "الحرة" له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا لێدوانی مووسا فه‌ره‌ج، سه‌رۆكی پێشووتری لیژنه‌ی ده‌ستپاكی عێراقی وه‌رگرتووه، كه گوتوویه‌تی: زۆری زێده‌ڕۆیی و گه‌نده‌ڵییه‌كان هۆكاره‌كانی پشت رووداوه‌كانی له‌م شێوه‌ی عێراقن كه ماوه ماوه دووباره ده‌بنه‌وه و به‌هۆیانه‌وه چه‌ندین كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و زیانێكی زۆریش به موڵك و سامانی گشتی و تایبه‌تی ده‌كه‌وێت.
فه‌ره‌ج جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، له عێراق به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و پێدان و وه‌رگرتنی به‌رتیله‌وه، پێشێلی یاسا و رێنماییه‌كان ده‌كرێت و چاوپۆشی له دروستكردنی چه‌ندین هۆڵ و باڵه‌خانه‌ی گشتی و تایبه‌تی ده‌كرێت و ئه‌و بابه‌ته‌ش بووه‌ته دیاره و ژیانی هاووڵاتییانی عێراق خستووه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ و بژێویان.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عێراقی، 19 هه‌زار ئاگركه‌وتنه‌وه له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو 13ـی ئابی ئه‌مساڵ بێجگه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، له پارێزگاكانی عێراق كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاماره‌كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا 13 هه‌زار و 297 ئاگركه‌وتنه‌وه به‌هۆی شۆرتی كاره‌با و خراپی ره‌وشی كاره‌بای حكومی و مۆلیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بووه، به‌مه‌ش رێژه‌ی 47%ـی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان پێكده‌هێنێت.
ئه‌و ئاماره باسی له‌وه‌ش كردووه، له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، به‌هۆی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه له پارێزگاكانی عێراق نزیكه‌ی 855 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.