رێكخراوی شلۆمۆ: رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵییه‌كانی عێراق
K24 – هەولێر:
رێكخراوێكی ناحكومی تایبه‌ت به به‌ڵگه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌رده‌ی سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانی دامه‌زراوه و ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار و تایبه‌تمه‌ند به رێگه‌پێدانی بیناسازی و پێدانی مۆڵه‌تی فه‌رمی و پێدانی زه‌وی و شێوازی ئه‌ندازه و مه‌واد و كه‌رسته‌كانی بیناسازی و دابینكردنی كاره‌با.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی ئه‌یلوولی 2023) رێكخراوی شلۆمۆ بۆ به‌ڵگه‌كان، كه رێكخراوێكی ناحكومییه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئاستی شاردنه‌وه و په‌رده‌پۆشكردنی چه‌ندین رێگه‌پێدان و مۆڵه‌تپێدانی نایاسایی و دوور له رێنماییه‌كان بۆ دروستكردنی باڵه‌خانه و شوێنه گشتییه‌كان و شێوازی ئه‌ندازه‌یی و ئه‌و مه‌واد و كه‌رستانه‌ی تێیاندا به‌كاردێت و دابینكردنی كاره‌با و نه‌بوونی سیستمی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ده‌ستی و ئۆتۆماتیكی تێیاندا.
رێكخراوی شلۆمۆ بۆ به‌ڵگه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و رووداوه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه له عێراق به‌رپرسان له فه‌رمانگه و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌من، كه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پێویست ده‌كات به‌بێ هیچ سازشكردن و رێككه‌وتنێك هه‌ر چی له‌و رووداوه و له‌و پڕۆژه ناته‌ندروسته تێوه‌گلاوه ئاشكرا بكرێن.
رێكخراوه‌كه جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و رووداوه ده‌ریخست گه‌نده‌ڵی و پشكپشكێنه و مه‌حسوبییه‌ت و كه‌مته‌رخه‌می و په‌رده‌پۆشكردن و چاوپۆشیلێكردنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و رێزگرتن له بوون و ژیانیان، بۆ ناو قووڵایی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت شۆڕ بووه‌ته‌وه.
درەنگانی شه‌وی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هاوکات لە دوای رووداوەکە نزیکەی 70 برینداری رووداوەکە گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت و لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانیشەوە، پێداویستییەکان و هاوکاری ماددی بریندارەکان و کەسوکاریان کرا.
هەر ئەمڕۆ هەینی (29ـی ئەیلوولی 2023)، سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی ئه‌بره‌شه‌ی مووسڵ له گوته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی لە رێورەسمی بەڕێوەچوونی پرسەی قوربانییەکان رایگه‌یاند، تا ئێستا 25 ته‌رم نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
لەگەڵ ئەوەشدا، رۆژی پێنجشەممە (28ـی ئەیلوولی 2023) راگەیەندرا، بەشێک لە قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە، بەهۆی بەرزی رێژەی سووتاوییەکەیان، پشکنینی دی ئێن ئەیان بۆ دەکرێت بۆ ناسینەوەی ناسنامەکەیان پێش ئەوەی بەخاک بسپێردرێن.