مه‌سعود كاڕه‌ش: ئاماده‌كاری بۆ به‌رگرتن له دروستبوونی لافاو ده‌ستیپێكردووه

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی پایز و زستان و به‌رگرتن له دروستبوونی لافاو، مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئاماده‌كاری بۆ به‌رگرتن له دروستبوونی لافاو ده‌ستیپێكردووه.
كاڕه‌ش گوتیشی: "سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی هه‌ن، كارده‌كه‌ن بۆ به‌رگرتن له دروستبوونی لافاو پێش هاتنی وه‌رزه‌كانی پایز و زستان، ئه‌وانیش سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاودێری پارێزگای هه‌ولێر، كه ساڵانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، شاره‌وانی هه‌ولێر به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره، زێرابه‌كان پاك ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی دیكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاودێرییه و كه به‌رپرسن له پاككردنه‌وه‌ی رێڕه‌وه‌كانی ئاو.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "27 كه‌ند له سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری هه‌ن، ساڵانه به‌ر له هاتنی وه‌رزه‌كانی پایز و زستان پاك ده‌كرێنه‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد، له رێگه‌ی ده پۆنده‌وه، كه زۆربه‌یان دراونه‌ته به‌ڵێنده‌ر، كه ده‌بوایه دوای مانگێكی دیكه ته‌واو ببوایه، كێشه‌ی بارانبارینی به‌خوڕ و كاریگه‌رییه‌كانی لافاو نامێنن.
پێشتریش ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگه‌یاندبوو، "ئێمە ناتوانین گەرەنتی ئەوە بکەین کە لافاو روونادات، چونکە لە هیچ وڵاتێک ئەو گەرەنتیە نادرێت، بەڵام بە ئەنجامدانی رێکار و رێوشوێنەکان مەترسییەکانی لافاو کەمتر دەبنەوە".
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوشوێنەکانی بەرگریکردن لە لافاو لە پلانەکانیدا جێبەجێ دەکات.
ڕۆژی 5ی ئەیلوولی 2023، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی و بەرپرس و ئەندازیارانی پەیوەندیدار، كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە مەترسییەكانی لافاو بەڕێوەچوو.