میدڤیدیڤ: خه‌ریكه به هێزه‌وه به‌ره‌و جه‌نگی جیهانی سێیه‌م په‌لكێشمان ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مه‌ودوا راهێنه‌ره به‌ریتانییه‌كان و كارگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا وه‌ك ئامانج سه‌یر ده‌كه‌ین. گوتیشی: "خه‌ریكه به‌هێزه‌وه به‌ره‌و جه‌نگی جیهانی سێیه‌م په‌لكێشمان ده‌كه‌ن".
دیمتری میدڤیدیڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی قسه‌كانی ماری ئه‌گنیس سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، تایبه‌ت به پێدانی مووشه‌ك به كیێڤ، نووسیوویه‌تی: ده‌گوترێ به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێدانی مووشه‌ك به ئۆكرانیا ئاساییه، بۆیه له‌مه‌ودوا هێرشكردنه سه‌ر كارگه ئه‌ڵمانییه‌كان كه مووشه‌كی تێدا دروست ده‌كرێت، به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێگه‌پێدراوه و ئاساییه.
له‌باره‌ی پێشنیازه‌كه‌ی گرانت شیپس وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا، تایبه‌ت به مه‌شقپێكردنی سه‌ربازانی ئۆكرانیا له‌سه‌ر خاكی خۆیان، میدڤیدیڤ ده‌ڵێت: "ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه راهێنه‌ره‌كان نه‌ك وه‌ك به‌كرێگیراو، به‌ڵكو وه‌ك راهێنه‌ری سه‌ربازی به‌ریتانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی ناتۆ چیتر ئامانجی ئێمه‌ن و بێ ئه‌وه‌ی به‌زه‌ییان پێبكه‌ین، له‌نێویان ده‌به‌ین.
دواجار میدڤیدیڤ رایگه‌یاند، "سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌م گه‌مژانه، خه‌ریكه به‌هێزه‌وه به‌ره‌و جه‌نگی جیهانی سێیه‌م په‌لكێشمان ده‌كه‌ن".
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
له میانه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا، وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی چه‌ندین پاكێجی تایبه‌ته‌وه، هاوكاری سه‌ربازی له دژی رووسیا پێشكه‌شی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و ئه‌مه بووه‌ته جێی نیگه‌رانی مۆسكۆ.