دوایین ئاماری رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه راگه‌یه‌ندرا
K24 – هەولێر:
رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه تا ئێستا ئازاره‌كانی به‌رده‌وامه و تا دێ ژماره‌ی قوربانییه‌كان زۆرتر ده‌بێت، ئاماره فه‌رمییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن زیاتر له 105 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماره فه‌رمییه‌كان له‌باره‌ی قوربانیانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن تاوه‌كو ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 1ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) 107 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 166 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوونه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره فه‌رمییانه 110 بریندار له یه‌كه‌م رۆژه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ و هه‌رێمی كوردستان خه‌وێندراون و چاره‌سه‌ری پێویستان بۆ ده‌كرێت.
ئه‌و ئامارانه روونیشیان كردووه‌ته‌وه، له یه‌كه‌م رۆژی رووداوه‌كه‌دا، دادی پزیشكی ته‌رمی 91 قوربانی وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی 7 كه‌س له برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و چواری دیكه‌یش له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا 41 ته‌رم و له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌یشدا 5 پارچه، نه‌ناسراونه‌ته‌وه. باسی له‌وه‌ش كردووه، تا ئێستا 13 بریندار له نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ و 20ـی دیكه‌یش له هه‌رێمی كوردستان خه‌وێندراون، هاوكات 12 برینداری دیكه‌یش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراون.
درەنگانی شه‌وی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هاوکات لە دوای رووداوەکە نزیکەی 70 برینداری رووداوەکە گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت و لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانیشەوە، پێداویستییەکان و هاوکاری ماددی بریندارەکان و کەسوکاریان کرا.
هەر ئەمڕۆ هەینی (29ـی ئەیلوولی 2023)، سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی ئه‌بره‌شه‌ی مووسڵ له گوته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی لە رێورەسمی بەڕێوەچوونی پرسەی قوربانییەکان رایگه‌یاند، تا ئێستا 25 ته‌رم نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
لەگەڵ ئەوەشدا، رۆژی پێنجشەممە (28ـی ئەیلوولی 2023) راگەیەندرا، بەشێک لە قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە، بەهۆی بەرزی رێژەی سووتاوییەکەیان، پشکنینی دی ئێن ئەیان بۆ دەکرێت بۆ ناسینەوەی ناسنامەکەیان پێش ئەوەی بەخاک بسپێردرێن.