مەتران نەسنائێل نزار: بۆ یارمەتیدانی قوربانییانی حەمدانییه، هەرێمی کوردستان دەستپێشخەربوو

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و لێكه‌وته‌كانی، سەرۆکی ئه‌بره‌شییه‌ی حدیابی کەنیسەی سریانی کاسۆلیکی رایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌باره‌ی كاره‌ساته‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، كه زووبان بتوانێ قسه‌ی له‌باره‌وه بكات. گوتیشی: "بۆ یارمەتیدانی قوربانییانی حەمدانییه، هەرێمی کوردستان دەستپێشخەربوو".
مەتران نەسنائێل نزار سەرۆکی ئه‌بره‌شییه‌ی حدیابی کەنیسەی سریانی کاسۆلیکی، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌موو گه‌ڕه‌كێكی حه‌مدانییه به‌شێكی ئه‌م كاره‌ساته‌یان به‌ركه‌وتووه، ئێمه په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیمان زۆر به‌هێزه، ئه‌گه‌ر دراوسێیه‌كمان به‌هۆی ئه‌و رووداوه ئازاری به‌ركه‌وتبێ، هه‌موومانی گرتووه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، هەرێمی کوردستان بۆ یارمەتیدانی قوربانییانی حەمدانییه، دەستپێشخەربوو و شانازی به هەوڵەکانی هەرێمی کوردستانەوه دەکەین.
دووپاتیشیكرده‌وه، هەستی مرۆڤایەتی له هەرێمی کوردستان زۆر بەرزه و دەرگاکانی هەمیشه کراوه بووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌كان رێككاری یاسایی خۆیان هه‌یه و پێویسته بگیرێنه‌به‌ر به‌ر، پێویسته په‌له نه‌كرێت له راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه.
زیاتر روونیكرده‌وه، پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌كه به شێوه‌یه‌كی قوڵتر ئه‌نجامبدرێت و ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی رووداوه‌كه بخرێنه به‌رچاو، ئه‌مه ساده‌ترین ده‌ستكه‌وته بۆ كه‌سوكاری قوربانییان.
مەتران نەسنائێل نزار جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له حه‌مدانییه روویدا، كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو، پێویسته راستییه‌كان دوور له شێواندن ئاشكرا بكرێن، دڵنیام لایه‌نی دادوه‌ری له عێراق له‌مباره‌یه‌وه قسه‌ی دیاریكراوی ده‌بێت، هیواخوازم سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه راستییه‌كان ده‌رببڕن و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌میان كردووه، ئاشكرا بكرێن و سزا بدرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه رایگه‌یاند، شتێكی ته‌واو نه‌بوو و خه‌ڵك پێوه‌ی رازی نییه و بۆیه ئێمه بێهیوا نابین و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه جارێكی دیكه داوا له به‌رپرسان ده‌كه‌ین، هه‌موو شتێك له‌به‌رچاو بگرن و ئێمه داوای دادپه‌روه‌ری له‌م دۆسییه ده‌كه‌ین.
دووپاتیشیكرده‌وه، به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌وه ئێمه ئازارمان چه‌شت و داوا ده‌كه‌ین راستییه‌كان ئاشكرا بكرێن و بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بشاردرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "کریستیانەکان خوازیاری سەقامگیری و پێکەوەژیانی ئاشتییانەن و کارەساتەکان رێگەنادەن کریستیانەکان بیر له داهاتوو بکەنەوه".
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان له‌باره‌ی قوربانیانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 1ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) 107 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 166 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوونه.
ئاماره فه‌رمییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، 110 بریندار له یه‌كه‌م رۆژه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ و هه‌رێمی كوردستان خه‌وێندراون و چاره‌سه‌ری پێویستان بۆ ده‌كرێت.
ئه‌و ئامارانه روونیشیان كردووه‌ته‌وه، له یه‌كه‌م رۆژی رووداوه‌كه‌دا، پزیشكی دادی ته‌رمی 91 قوربانی وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی 7 كه‌س له برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و چواری دیكه‌یش له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا 41 ته‌رم و له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌یشدا 5 پارچه، نه‌ناسراونه‌ته‌وه. باسی له‌وه‌شكردووه، تا ئێستا 13 بریندار له نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ و 20ـی دیكه‌یش له هه‌رێمی كوردستان خه‌وێندراون، هاوكات 12 برینداری دیكه‌یش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراون.
درەنگانی شه‌وی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هاوکات لە دوای رووداوەکە نزیکەی 70 بریندار گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک و چارەسەری پزیشکییان بۆ كرا و لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانیشەوە، پێداویستییەکان و هاوکاری ماددی بریندارەکان و کەسوکاریان کرا.
رۆژی هەینی (29ـی ئەیلوولی 2023)، سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی ئه‌بره‌شه‌ی مووسڵ له گوته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی لە رێورەسمی بەڕێوەچوونی پرسەی قوربانییەکان رایگه‌یاند، تا ئێستا 25 ته‌رم نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
لەگەڵ ئەوەشدا، رۆژی (28ـی ئەیلوولی 2023) راگەیەندرا، بەشێک لە قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە، بەهۆی بەرزی رێژەی سووتاوییەکەیان، پشکنینی دی ئێن ئەیان بۆ دەکرێت بۆ ناسینەوەی ناسنامەکەیان پێش ئەوەی بەخاک بسپێردرێن.