رۆژێکی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمییە

پشوو
پشوو

K24 - هەولێر

سبەی سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

بەگوێرەی رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی کۆماری عێراق؛ سبەی سێشەممە، 3ـی ئۆکتۆبەری 2023، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

رۆژی 3ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1932 بەریتانیا كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق هێنا، ئه‌و رۆژه‌ش وه‌ك رۆژی  دەرچوون لەژێر دەسەڵاتی بەریتانیا و رۆژی سه‌ربه‌خۆیی كۆماری عێراق دیاریكراوه‌.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممەی رابردووش، 27ـی ئەیلوولی 2023، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلامەوە محەممەد (د.خ.)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی بوو.

Fly Erbil Advertisment