وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كیێڤ كۆده‌بنه‌وه

K24 – هەولێر:
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ره‌و كیێڤ به‌ڕێكه‌وتن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نافه‌رمی بۆ پشتیوانیكردن له ئۆكرانیا، هاوكات رێكخه‌ری كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له یه‌كێتییه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه جاری یه‌كه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 2ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) جۆزێپ بۆرێل، رێكخه‌ری كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ره‌و كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا به‌ڕێكه‌وتوونه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نافه‌رمی بۆ پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا.
رێكخه‌ری كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا روونیكرده‌وه، جاری یه‌كه‌مه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌رووپا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دیمتیرۆ كۆلیبیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا رایگه‌یاند "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، له چوارچێوه‌ی سنووری داهاتووی" یه‌كێتی ئه‌وروپایه. گوتیشی، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه رووداوێكی مێژووییه، به‌وپێیه‌ی ده‌كه‌وێته ناو سنووره‌كانی داهاتووی یه‌كێتییه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكوهوه كاترین كۆلۆنا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی له‌و شێوه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپایه. گوتیشی، هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی "تایبه‌ت" بۆ پشتگیریكردنی ئۆكرانیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.