تره‌مپ: ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رم ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مه‌ریكا نه‌كراوه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ی له دادگا و له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، به‌رامبه‌ر به هیچ سه‌رۆكێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌كراوه، ده‌شڵێت بۆ ئه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا دوور بخرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 2ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له ئاماده‌بوونی له به‌رده‌م دادگای نیویۆرك رایگه‌یاند، دادوه‌رێكی سه‌ركێش و لاسار هه‌یه له دادگای نیویۆرك، كه هه‌موو راستییه‌كان باس ناكات. جه‌ختیشیكرده‌وه كه هه‌موو راپۆرته داراییه‌كانی سه‌باره‌ت به موڵكه‌كان بێكێشه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دادگا به‌رامبه‌ری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا زیانی پێ بگه‌یه‌نن.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه كردووه، ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی لیتشا جیمس، داواكاری گشتی نیویۆرك كه سه‌ر به دیموكراته‌كانه و له دژی كردوویه‌تییه‌وه، ئامانج لێی زیانپێگهیاندنیهتی، به‌تایبه‌ت كه ده‌ڵێت "به 10 خاڵ له پێش بایدنم."
جیمس هه‌وڵ ده‌دات به لانی كه‌م 250 ملیۆن دۆلار سزای تره‌مپ بدات و قه‌ده‌غه‌ی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ر تره‌مپ و دوو كوڕه‌كه‌یدا بسه‌پێنێت و رێگه‌یان لێ بگرێت له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیان له نیویۆرك و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵیش قه‌ده‌غه بخاته سه‌ر چالاكییه بازرگانییه‌كانی تره‌مپ و دامه‌زراوه به‌ناووبانگه‌كه‌ی كه به ناوی خۆیه‌تی. تره‌مپ له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت، سزا و هه‌ڵمه‌تێكی سیاسی سته‌مكارانه‌یه.
رۆژی 7ـی ئه‌یلوولی 2023، دەستەی سوێندخۆرانی شاری نیویۆرک، تۆمەتی سوکایەتیکردن و ناوزڕاندنی جین کارۆڵی رۆژنامەنووسیان دایە پاڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا.
جین کارۆڵ پێشتر دۆناڵد ترەمپی بەوە تۆمەتبارکردبوو کە دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری، هاوكات سکاڵایەکەی دیکەی بە تۆمەتی سوکایەتیپێکردن و ناوزڕاندن تۆمار کرد و داوای قەرەبووکردنەوەی كرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ترەمپ خۆی بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2024ـی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاندید کردووەتەوە، تا ئێستاش سێ دۆسیەی لە دادگاکانی ئەمەریکان کە بەشێکیان دۆسیەی تاوانکارین.
بەپێی راپرسییەکی رۆژنامەی "ئەی بی سی" ئەمەریکی كه له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنی داهاتوو ئەنجامی داوە، دۆناڵد ترەمپ حەوت خاڵ لەپێش جۆو بایدنی سەرۆکی ئێستایە.
لە راپرسییەکەی رۆژنامەی "ئەی بی سی"ـی‌دا، دۆناڵد ترەمپ %49ی دەنگەکانی راپرسیەکەی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا جۆو بایدن تەنها %42ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.