له وه‌رزی نوێی كوردستان 24 بینه‌ری "قه‌له‌نده‌رخانه" بن
به‌رنامه‌یه‌كی نوێی كوردستان 24ه، له وه‌رزی نوێ‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
"قەلەندەرخانە" بەرنامەیەکی ھەڵسەنگاندنیی ئـەدەبی شیعرییە، ھەرجارە رایەڵەیەك بەناو جیھانی دەقی شاعیرێکی کلاسیکی کورد دەکات.
ئـەم بەرنامەیە لەلایەن سازان فەتاح و رزگار ئـەمین پێشکەش دەکرێت، ھەوڵ دەدات پانۆرامایەك بێت بۆ تاووتوێکردنی دەقە ئەدەبییە کلاسیکییە کوردییەکان، هاوكات ھەوڵێکیشە بۆچڕکردنەوە و متوربەکردنی قۆناغە جیاوازەکانی گەشەی شیعری کوردی، لە ھەرچوار پارچه‌ی کوردستان.
لە رێگەی ئەم بەرنامە ئـەدەبییە، گه‌ڕانێك به‌ناو مێژووی شیعری کلاسیکی کوردی‌دا دەکەین.
"قەلەندەرخانە" لە رێگه‌ی لێکدانەوە و شیکاری دەقەکان، ھەوڵدەدات پانتاییەك بۆ تێڕوانین و جیھانبینیی سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرھەنگی و رۆشنبیری سەردەمە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی کوردی بەرجەستە بكات.