سوودانی: متمانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بارودۆخ و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، متمانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بارودۆخ و ئاڵنگارییانه‌ی ماوه ماوه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌بنه‌وه، ده‌شڵێت سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر سه‌قامگیری عێراق ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 3ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانی گوتارێكدا به بۆنه‌ی شه‌شه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆككۆماری پێشووتری عێراق رایگه‌یاند، متمانه‌ی ته‌واوه‌تی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بارودۆخ و ئاڵنگارییانه‌ی ماوه ماوه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌بنه‌وه. جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌و بارودۆخ و ئاڵنگارییانه به گیانی لێبوورده‌یی و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و دیالۆگه‌ی كه ئه‌وان وه‌كو حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ن، تاكه رێگه‌یه بۆ به‌رده‌وامیدان به سه‌قامگیری كه بۆ هه‌رێمی كوردستان خوازیارینه و ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌موو عێراقیش ده‌بێت.
سوودانی هاوكات باسی له‌وه كرد، عێراق ئێستا خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی و بڕیاری نیشتمانی و یه‌كڕیزی نێوان ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌یه‌تی كه توانی شكست به تیرۆر بهێنێت و خاكه‌كه‌ی بپارێزێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، له‌و كاته‌ی هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی وڵاتانی دراوسێ له خاكی عێراقه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات ده‌ستی برایه‌تی و دۆستایه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك درێژ ده‌كات و خوازیاری باشترین په‌یوه‌ندییه.