سیاسهتمهدارانی كورد: پێویسته مافی كورد له دهستووری نوێی توركیا جێگیر بكرێت
لە تورکیا نووسینەوەی دەستووری نوێ دەبێتە رۆژەڤ

K24 - دیاربەکر
لە تورکیا نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ بۆ ئەو وڵاتە بووتە رۆژەڤ و سیاسەتمەردانی کوردی ناو ئاکپارتی و جەهەپە دەڵێن: دەبێت لە ناو ئەو دەستوورە نوێیەدا ناسنامەی و مافی کورد جێگیربکرێت.
هاوكات لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بۆچوونی جیاوازیان هەیە و رایدەگەیەنن، دەسەڵاتی تورکیا دەیەوێت بە پرسی گۆڕینی دەستوور، كێشە هەنووكەییان لەبیر خەڵك بباتەوە، ئاكپارتیش دەڵێ: كاتی ئەوە هاتووە توركیا لەو دەستوورە رزگاری ببێت كە لە لایەن سوپاوە نووسراوەتەوە.
زهكی ئاككۆچ، بەرپرسی مژارەکانی مافی مرۆڤ لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لە دیاربەکر بە کوردستان24ی گوت: " دەشڵێت: "پێویستە رۆشنبیرانی کورد پشتیوانی ئەردۆغان بکەن و پاڵپشتییەکەی بەهێزتر بکەن، بۆ ئەوەی ناسنامەی کورد بخرێتە ناو دەستووری نوێی تورکیا، هەروەها پێویستە لە دەستووری نوێی تورکیا هەموو گرفتەکان چارەسەر بکرێن، پرسی کورد یەکێکە لە پرسەکان".
هەر لەبارەی پرسی دەستووری نوێی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی 3ی ئۆکتۆبەری 2023، لە وتارێکدا رایگەیاندبوو: "رزگارکردنی وڵاتەکەمان لە دەستووری کودەتا، لە لوتکەی فراوانکردنی بوارەکانی ئازادی هاووڵاتیانماندایە".
شێخمووس دۆغان، سەرۆکی لقی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە) لە ناوچەی یەنشیر لە دیاربەکر دەڵێت: "ئەگەر نیەتی ئەوان پاک بێت با دەستووری تورکیا بگۆڕدرێت، پێویستە مافی هەموو هاووڵاتییانی تورکیا لە دەستوو پارێزراو بێت، هەروەها ناسنامەی کوردیش بخرێتە ناو دەستووری نوێی تورکیا".
لەلایەکی دیکە دەولەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا (مەهەپە) لە میانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا رۆژی 3/10/2023 گوتی: "مەهەپە بە دەقێکی 100 ماددەیی ئامادەیە بۆ ئامادەکردنی دەستووری نوێ. دەبێت هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لەم پرۆسەیەدا هەبن. پارتە سیاسییەکانی کە لە پەرلەماندا نوێنەرایەتی دەکەن، لە بری هەڵاتن لە بەرپرسیاری بەدوای داخوازییەکانی گەلەکەمانەوە بن، دەستووری کودەتا شایستەی تورکیا نییە".