وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێکرد

لۆگۆی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
لۆگۆی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان

K24 - هەولێر:

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێکرد و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە پرۆسەی دابەشکردنەکە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (4ـی تشرینی یەکەمی 2023)، لەمیانەی راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێکرد و لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە، بودجەکەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە، هەر سەر خێزانێک 200 لیتری نەوتی سپی لە بەرامبەر 100 هەزار دینار وەردەگرێت.

Fly Erbil Advertisment