لە توركیا زیاتر لە 18 ھەزار كەس دەستگیردەكرێن
.jpg)
K24 - ھەولێر
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا تائێستا زیاترلە 18 ھەزار كەس بەھۆی پەیوەندیی بوونیان بەكودەتا شكستخواردووەكەی 15ی تەمموز ئەو وڵاتە دەستگیركراون.
لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی تەرەتەخەبەری توركی، ئەفکان ئالا وەزیری ناوخۆی توركیا ئاشكرای كرد، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ھەوڵی کودەتای سەربازی توركیا تا ئێستا 18 ھەزار و 44 كەس دەستگیركراون.
وەزیری ناوخۆی توركیا راشیگەیاند، 9 ھەزار و ٦٧٧ کەس دەستبەسەركراون، ھەروەھا پاسپۆرتی 49 ھەزار و 211 كەس لە توركیا ھەڵوەشێنراوەتەوە.
لە 15 ی تەمموزی بەشێك لە سوپای توركیا ھەوڵیاندا كودەتای سەربازی بەسەر دەسەڵاتی وڵاتەكەیان بكەن، بەڵام لە ماوەیەكی كەمدا لە رێگەی لایەنگرانی حكوومەت كوتاكە شكستی ھێنا.