هێرشێكی درۆنی له سووریا ده‌یان كوژراو و برینداری لێكهوتهوه

K24 – هەولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری حومسی سووریا و له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی پۆلێك له ئه‌فسه‌ران له كۆلێژی سه‌ربازی له‌و شاره روویدا و له ئه‌نجامدا ده‌یان كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 5ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری حومسی سووریا و له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی پۆلێك له ئه‌فسه‌ران له كۆلێژی سه‌ربازی له‌و شاره روویدا و له ئه‌نجامدا ده‌یان كوژراو و برینداری لێكهوتهوه. به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ژماره‌ی كوژراوه‌كان نزیكه‌ی 100 كه‌س ده‌بێت، به‌ڵام حه‌سه‌ن غوباش، وه‌زیری ته‌ندروستی سووریا رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی كوژراوان 80 كه‌سه و زیاتر له 140 كه‌سیش بریندار بوونه.
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا روونیكردووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو بووه و ئاهه‌نگی ده‌رچوونی پۆلێك له ئه‌فسه‌رانی كۆلێژی جه‌نگی له حومس كردووه‌ته‌وه ئامانج، كه جگه له به‌رپرسانی حكومی، هاوكات خانه‌واده‌ی قوتابیانیش ئاماده‌ی بوون و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حكومه‌ت و ئه‌فسه‌ره ده‌رچووه‌كان و خانه‌واده‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌لای خۆیه‌وه فه‌رمانده‌ی گشتی سوپا و هێزه چه‌كداره‌كانی سووریا ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به كارێكی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌م داوه. راشیگه‌یاندووه، تیرۆریستان باجی ئه‌و كاره‌یان ده‌ده‌نه‌وه و به‌ڵێنی داوه به زووترین كات پلانداڕێژه‌رانی و جێبه‌جێكارانی ئاشكرا بكات و به توندترین سزایان بدات.